كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی داعش په‌ره‌ده‌سێنێت

جیهان 26/06/2019


چاودێر: به‌پێی تازه‌ترین زانیاری هه‌واڵگری عیراقی، كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی داعش په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و تیرۆرسته‌ عیراقی و سوریه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ له‌ به‌غدادی ده‌كه‌ن.

ئه‌بو عه‌لی به‌سری سه‌رۆكی تۆڕیی هه‌واڵگری عیراق، رایگه‌یاندوه‌:" تیرۆرسته‌ عیراقی و سوریایه‌كان كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆرسته‌ بیانیه‌كان هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌یه‌كتر دوورن و مامه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكه‌ن".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان هه‌ردوولا ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و تیرۆرستانی بیانی پشتیوانی به‌غدادی ده‌كه‌ن و تیرۆرستانی عیراقی و سوریای دژی ده‌سه‌ڵات پێدانی فراوانن به‌تیرۆرستیه‌ بیانیه‌كان".

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ روویداوه‌و كێشه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌تیرۆرسته‌ بیانیه‌كان له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵاته‌كانیان له‌ئه‌وروپا.