تابلۆیەكی ئوتومبێل نرخەكەی یەك ملیار دینارە

ئابوری 26/06/2019


چاودێر
نرخی تابلۆی ژمارە 1ى هەڵەبجە ئاشكراكرا و  نرخەكەی یەك ملیار دینارە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، نرخی ژمارە 1ی تابلۆی هەڵەبجە یەك ملیار دینارە و ژمارە دوو تا نۆ، نرخەكەی 600 ملیۆن دینارە و ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارە و ژمارە 100 بۆ 999ش بە 200 ملیۆن دینارە.
ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارە، هەروەها ژمارە 1988 كە ئاماژەیە بەساڵی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، بە 600 ملیۆن دینارە و  لەو پارەیە 20%ی بۆ هاتوچۆی هەڵەبجە تەرخان دەكرێت، بۆ نموونە دابینكردنی تابلۆ و هێماكانی هاتوچۆ و خەرجكردنی بۆ باڵەخانەی هاتوچۆی هەڵەبجە، هەروەها بڕیارە لە سەرەتای مانگی حەوتدا دەست بە زیادكردنە ئاشكراكە بۆ فرۆشتنی تابلۆكان بكرێت.