شكستەكەی ئەردۆغان،لیرەی توركی دەبوژێنێتەوە

ئابوری 24/06/2019


ئەمرۆ دووشەممە پاش ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی شاری ئەستەنبوڵ و سەركەوتنی گەورەی ئۆپۆزسیۆن بەسەر حزبەكەی ئەردۆغان دا بەهای لیرە لەبەرامبەر دۆلار ی ئەمریكی بەرزبونەوەی بەخوەوە بینی.
لیرەی توركی نزیكەی 2% بەرزبونەوەی بەخوەوە بینی پاش چەند كاتژمێرێك لە ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و سەركەوتنی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ كانیدی ئۆپۆزسیۆن بەسەر بیناڵی یەڵدرم كاندیدی حزبی دەسەڵاتدار كە ئەمەش بەیەكەمین گۆرانكاری سەرەكی دادەنرێت لەماوەی 25 ساڵی رابردوودا لە بەرێوەبردنی شاری ئەستەنبوڵ دا
لەسەرتای ئەم ساڵەوە لیرەی توركی نزیكەی 15%ی بەهای خۆی لەدەستدابوو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی 
بەڵام لیرە گەورەترین بەهای خۆی لەدەستدا پاش ئەوەی بریار درا بە هەڵۆشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی شارەوانی ئەستەنبول كە لە 31 ی مانگی ئازار بەرێوەچوو كە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن توانی بە رێژەیەكی كەم سەركەوتن بەسەر كاندیدی پارتی دەسەلاتداردا بهێنێت كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات.