ئێران خاوەنی چ جۆرە جبەخانەیەكی سەربازیە و تا چەند بەهێزە؟

ڕاپۆرت 22/06/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
هێزە سەربازیەكانی ئێران بەسەر دوو دامەزراوەی تەواو جیاوازدا دابەشكراون و جۆری چەكەكانیشیان جیاوازە ولایەكیان چەكەكانیان كۆنەو بۆ سەردەمی پێش شۆرشی 1979 دەگەڕێتەوە و هەندێكیشیان نوێن و تاران درووستی كردوە و هەندیكیش لە چەكەكانیان كۆپی چەند وڵاتێكە.
رۆژی هەینی كەناڵی فۆكس نیوز تیشكی خستە سەر توانا سەربازیەكانی ئێران 
بەگوێرەی راپۆرتەكەی فۆكس نیوز ئێران خاوەنی هێزێكی نیزامیە كە بریتین لە هێزی وشكانی و دەریایی وئاسمانی و هێزی سوپای پاسدارانیشی هەیە كە هێزێكی جیاوازە لە سوپا. 
میگیل میراندا شارەزا لە تەكنولۆژیای سەربازی رایگەیاند:چالاكیە قێزەونەكانی ئێران لە ناوچەكەدا سوپای پاسداران ئەنجامیدەدات. 
وتیشی ئێران خاوەنی چەكی جۆراجۆرە و هەندێكیان چەكی كۆنن بەڵام ئاكتیڤن 
وەكو هەلیكۆپتەری سی ئێچ 47 ی ئەمریكی كە تایبەتن بە گواستنەوەی سەرباز و ئۆتۆمبێل و تانكی جۆری ئێم 60 باتۆن ئەمریكی كە ئەو چاكانە دەگەرێنەوە بۆ پێش ساڵی 1979.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كەرتی پیشەسازی سەربازی ئێران لە ساڵانی نەوەدەكانەوە لەچەندین بواردا پێشكەوتنی بەدەستهێناوە بەتایبەت لەبواری درووستكردنی چەكی بچووك و تۆپ و موشەكی بالیستی.
بەڵام ئێران پشت بەنمونەی چەكی ئەوروپا دەبەستێت و لەناوخۆی وڵاتەكەیدا پەرەی پێدەدات.
مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە هەلیكۆپتەری ئێرانی جۆری كەوسەر كە تاران ئەڵێت گوایە دروستكراوی ئێرانە كۆپی هەلیكۆپتەری ئیف5 ی ئەمریكی كە هەندێك گۆرانكاریان تێداكردوە  
پسپۆرەكە باسی لەوەشكرد ئێران بەم دوایانە پەرەی بە موشەكێكی بالیستی داوە كە مەودای 1200كیلۆمەتری هەیە كۆپی موشەكی كرۆزی سۆڤێتییە
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئێران توانای بەرهەم هێنانی مووشەكی بچوك وناوەندو دوور مەودای دژ بە فرۆكەی هەیە كە لە درووستكردنیدا لاسایی موشەكی ئەمریكی و رووسی وچینی كردوەتەوە 
جۆن وود شیكەرەوەی سەربازی رایگەیاند: رژێمی ئێران زۆربەی شارەزایی و چەكەكانی لە رووسیا و چین و بازاری رەش دەستدەكەوێت.
راشیگەیاند سزاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان كە بریارە ساڵی 2020 كۆتایی پێبێت توانای ئێرانی سنوردار كرد لە بواری بەدەستهێنانی چەك و جبەخانەی نوێدا.
میراندا باسی لەوەشكردوە رژێمی ئێران جەختدەكاتەوە لەسەر درووستكردنی فرۆكەی بێفرۆكەوان بەتایبەت ئەو جۆرەی كە توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی هەیە 
وتیشی ئێران سوودی لە ئەمریكییەكان بینیوە لەو بوارەدا چونكە توانی لە ئەفغانستان پاشماوەی فرۆكەی " دروون" دەستكەوێت.
باسی لەوەشكرد ئێران خاوەنی چەكێكی وێرانكەرە وەكو میلیشیا تائیفی و شانە نووستوو سیخوەرەكانی لەناوچەكەدا كە ئەو هێزە دەتوانن كاری تێكدەرانە لەدژی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ئەنجامبدەن لەناوچەكەدا
لای خۆشیەوە جۆناسان رووە پسپۆر لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی رایگەیاند: ئێران چەكی نوێی لەبەردەستدا نیە لەبەر ئەوە پەنای بردوەتە بەر پەرەپێدانی كردنە ئامانجی خاڵە لاوازەكانی ئەمریكا وەكو مووشەك و فرۆكەی دروون. 
سەرچاوە/ سكای نیوز