لەبەر ئەم سودانە نیسك بخۆ
چاودێر: تابان رەزا
نیسك یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بەهای خۆراكی زۆری تێدایە، هەربۆیە خواردنی نیسك وەك ژەمێكی سەرەكی یان سوپ سودێكی باشی بۆ تەندروستی دەبێت، چونكە برێكی باشی لە مادەی ئاسن و فۆلیك ئەسیدی تێدایە.
لە بەرئەم سودانە پێویستە نیسك بخورێت
•رێژەی شەكر لە خوێندا رێكدەخات
• جۆگەی هەرس بەتەندروستی دەهێڵێتەوە
• تەندروستی دڵ بەرەو پێش دەبات
• مەترسی توشبون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە
• برێكی باش لە ئاسن و فۆلیك ئەسیدی تێدایە
• یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشی لەش
سەرچاوە : Vary pharmacy