بەندییەک - پیتەربروک لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا
(بەندییەک - پیتەربروک لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا )
نوسینی: ئامانج عەبدوڵا
زنجیرە کتێبی شانۆیی تاڤ ٢
ئەم کتێبە بەرھەمی ناوەندی شانۆی تاڤ-ە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا بەردەست دەکەوێت.
(بەندییەک - پیتەربروک لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا ) کتێبێکی تیۆری شانۆییە و تایبەتە بە دەرھێنەر و تیۆرستی شانۆی جیھانی (پیتەر بروک) کە یەکێکە لە تیۆرست و شانۆکارە جیھانیەکان و کاری گەری گەورەی بەسەر رەوتی شانۆی جیھانەوە ھەیە.
کتێبەکە لە سێ بەش پێک دێت
-
بەشی یەکەم: دەربارەی پیتەر بروک و ئاوێتە بوونی (شانۆ و ژیان)ە لای ئەو. لەم بەشەدا خوێنەر ئاشنا دەبێت بە ژیان و ئەزموونەکانی بروک. ھاوکات تێڕوانینێک لە ھێزی بەردەوامی و نمایشکردنی شانۆ بەپێی قۆناغەکانی ژیانی شانۆکار بە گشتی و باسکردنی بروک وەک نمونەیەکی زیندو.
-بەشی دووەم: تایبەتە بە دوا بەرھەمی بروک (بەندییەک) کە لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا بە ھاوکاری نوسەر و شانۆکاری فەرەنسی ( ماری-ھێلن ئێستیەن) کاری نوسین و دەرھێنانی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە. ئەمە نوێترین نمایشی ئەم دەرھێنەرەیە کە لە ھەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، سکۆتلاند، ئنگلتەرا و ئەمریکا نمایشکراوە، نوسەری کتێبەکە لە شاری لەندەن و لەسەر شانۆی نیشتیمانی ئینگلیزی ئامادەی بینینی بووە.
-بەشی سێییەم: کاری وەرگێرانی دەقەکە شانۆییەکەیە ( بەندییەک ) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، کە لەلایەن نوسەری کتێبەکەوە کاری وەرگێرانی بۆ کراوە و نوسەر و شانۆکار فاروق ھۆمەر کاری پێداچونەوە و بەراوردکاری بۆ بە ئەنجام گەیانددوە.
زنجیرە کتێبی شانۆیی تاڤ، پرۆژەیەکی تیۆری شانۆیی ناوەندی شانۆی تاڤە و تا ئێستا دوو ژمارەی لێ چاپ کراوە.