سبه‌ینێ فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌م كاره‌ له‌په‌رله‌مان ده‌كات

عێراق 12/06/2019


چاودێر: فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پرسی سوتاندن و له‌ناوچوونی ده‌خڵودانی جوتیاران له‌عیراق و هه‌رێم ده‌باته‌ په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌كات.

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ چاودێر"ی ووت: ئه‌مڕۆ دكتۆره‌ جوان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی زیاتر له‌ 60 ئیمزای  بۆ خستنه‌به‌رنامه‌ی كاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سوتاندنی ده‌خڵودانی جوتیارانی سنوری پارێزگا جیاجیاكانی عیراق كۆكردوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ داواكاریه‌كه‌ خرایه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌.