داعش هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو تێكشكێنرا

کوردستان 23/05/2019



بابان – ئاژانسەكان:

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە دوو گوندی سنوری قەزای خورماتو رویداو فرۆكەكانی هاوپەیمانیش بوونە پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە.
بەپێی زانیارییەكان، پێكدادانەكە لە هەردوو گوندی پەڵكانە و شۆراوی سەربە قەزای خورماتو رویداوە و چەكدارانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان داوە، بەڵام بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە هێرشەكەی تێكشاندو چەندین چەكداری ئەو رێكخراوە تێرۆریستییە كوژراون‌و ناچار بە پاشەكشە كراون، بەپێی زانیارییەكان پێكدادانەكە تا كاتژمێرەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەسەر ژمارەی كوژراوەكانی داعش و زیانە گیانییەكانی پێشمەرگە پشتڕاست نەكراوەتەوە.