ئێران هێزێكی سەربازی رەوانەی سنوورەكانی كوردستان دەكات

کوردستان 22/05/2019

 
چاودێر:
سوپای پاسداران هێزێكی زۆر ڕەوانەی سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، سوپای پاسداران لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزێكی زۆری ڕەوانەی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردووەو  لە شارەكانی سەردەشت، شنۆ، پیرانشار، مەریوان و هەورامان جیگیركراون.
ئەم جموجۆڵە سەربازییە هاوكاتە لەگەڵ زیاتربوونی  گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ناوچەكە و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ و تێكچوونی ڕەوشی نێوخۆی ئێران.