لەبەر ئەم هۆكارانەیە لە 50% پیاوان هۆكاری نەزۆكین

تەندروستی 15/05/2019

چاودێر: تابان رەزا
نەزۆكی واتە بێبەش بون لە خستنەوەی منداڵ، كەئەمەش رەنگە هەندێ جار بەهۆی  بونی كێشە لە ژنەكەدا بێت و  هەندێ كاتیش هۆكارەكەی لەپیاودا بێت،  لەبارەویەوە  د. كاوە فەقێ ڕەحیم ،پسپۆڕی نەشتەرگەری كۆئەندامی میزو میزەڕۆ، دەڵێت" كێشەی منداڵ نەبوون پیاو هۆكارەكەیە نەك ژن،  پیاوان   هۆكاری منداڵ نەبوون لە ٥٠٪   ی حاڵەتەكاندا.
‎ 
نەزۆكی لەپیاواندا چیە؟

‎د. كاوە فە قێ ڕەحیم ،پسپۆڕی نەشتەرگەری كۆئەندامی میزو میزەڕۆ،ئاماژەبەوەدەكات،  نەزۆكی واتە ژن ومێرد بە بێ مەنع كردن هەوڵی مندابوون بدەن بۆ زیاتر لە ۱۲ مانگ و منداڵیان نەبێت، جاران لەناوەندە پزیشكییەكاندا ولە ناو خەڵكیداوا باو بوو كە كێشەی مناڵ نەبوون تەنها یان بەزۆری كێشەی ژنانە نەك پیاوان. بەڵام لە ڕاستیدا پیاوان هۆكاری منداڵ نەبوونن لە ٥٠٪  حاڵەتەكاندا.
وتیشی، لە ٥ـ۱٠٪ ی پیاوان كێشەی منداڵ نەبوونیان هەیە بەشێوەیەكی گشتی. 

‎هۆكاری نەزۆكی پیاوان
‎ ئەو پسپۆڕە، باس لەوەدەكات، هۆكارەكان بەشێوەیەكی گشتی دەكرێن بە دوو بەشەوە.
‎۱ـ كێشەلەدروست بوونی تۆوی پیاودا، واتە پیاوەكە توانای دروستكردنی تۆوی نیە یان تۆوی هەیە، بەڵام ژمارە یان جووڵە یان شێوەیان ئاسایی نیەو ناتوانن هێلكەی ئافرەت بپیتێنن. 
‎ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە وەك ئەمانەی خوارەوە:
1. دەوالی گوون
2. نەخۆشی ملەخڕە واتە (نكاف)، لە ۳٠٪ ی ئەوكوڕانەی كە تووشی ملەخڕە دەبن لە تەمەنی هەرزەكاریدا، ڤایرۆزی نكافەكە دەدات لە گوونی نەخۆشەكە و تووشی هەوكردنی دەكات و لەوانەیە لە داهاتوودا كێشەی منداڵ نەبوونی بۆ دروست بكات.
3. زەبر بەركەوتنی گوون
4. چارەسەری تیشك یان كیمیاوی شیرپەنجە، زۆربەی عیلاجی كیمیاوی كار لەدروستبوونی تۆودەكات.
5. بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەك  هۆڕمۆنی نێرینە (تێستۆستیرۆن) یان ستیرۆید بۆ ماوەیەكی درێژخایەن.
6. جگەرەكێشان و خواردنەوەی زۆری كحول.
7. دانەبەزینی گوون، لە هەندێ منداڵدا (1-3%) گوون دانابەزێتە ناو توورەكەی گوون وە ئەگەر لە كاتی خۆیدا نەشتەرگەری بۆنەكرێت و نەهێنرێتە خوارەوە لەوانەیەبێتە هۆی نەزۆكی.
8. نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان وەك ڕژێنی پایرۆید و زیادی هۆڕمۆنی پڕۆلاكتین.
9. نەخۆشی درێژخایەنی وەك شەكرەو سست بوونی گورچیلە ئەگەر باش كۆنترۆڵ نەكرابێت.
10. كۆنیشانەی كاڵمان، ئەم نەخۆشانە كێشەی جین یان هەیە، هۆڕمۆنی نێرینەیان زۆركەمەو توانای تۆو دروستكردنیان نیە.

‎د. كاوە فەقێ، لەبارەی هۆكاری دووەمی نەزۆركی لەپیاوان، دەڵێت" كێشەلە گەیاندنی تۆو بۆ رەحمی ئافرەت واتە نەخۆشەكە تۆوی هەیە، بەڵام لەبەر دروست بوونی گیران لە بۆری تۆودا یان نەبوونی توانای جووت بوون تۆوەكە ناگاتە رەحمی ئافرەت و پیتاندن ڕونادات"   ئەوەش  وەك ئەم هۆكارانەی خوارەوە:
1. ‎گیرانی بۆری گەیاندنی تۆو كە تۆولە گوونەكانەوە دەگوازێتەوە بۆ چووكی پیاو. ئەم گیرانە لەوانەیە زگماكی بێت یان بەهۆی هەوكردن یان زەبر بەركەوتن بێت.
2. گیران یان تەسك بوونەوەی بۆری میز كە ناهێڵێت تۆو بگاتە ناو لەشی ئافرەت.
3. پەری بڕ، واتە پیاوەكە دەمی بۆری میزی لە شوێنی ئاسایی خۆی نیە و لە كاتی جووت بووندا تۆوەكە ناچێتە ناولەشی ئافرەتەكەو پیتانی هێلكە ڕوونادات.
4. مەنعی پیاو بەهۆی بڕینی بۆری گەیاندنی تۆو.
5. نەخۆشی شەلەلی دڕكە پەتك یان بریندار بوونی دەماری حەوز.
6. شل بوونی ملی میزەڵدان كەزۆربەی كات بەهۆی نەشتەرگەری پڕۆستات یان برینداربوونەوە ڕوودەدات.

‎چارەسەر
‎چارەسەر پەیوەندی هەیە بەهۆكارەكەوە، واتە دەبێت هۆكارەكە چارەسەر بكرێت. هەنێ هۆكار وەك دەوالی گوون بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت و نەخۆشەكە چاك دەبێت. هەنێ هۆكار هەیە چارەسەری نیە جگە لە مناڵی بلوری ئەویش ئەگەر پیاوەكە تۆی هەبێت.