ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێتە 120 هەزار

ڕاپۆرت 14/05/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویانكردەوە ، باتریك شاناهان هەڵسوڕێنەری كاروباری وەزیری بەرگری ئەمریكا پلانێكی سەربازی پێشكەش بە دۆناڵد ترامپ كردوە بۆ ڕەوانەكردنی 120 هەزار سەرباز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە " لە كۆبونەوەكەی ترامپ لەگەڵ گەورە یاریدەدەرانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ،شاناهان پلانێكی سەربازی پێشكەوتووی پێشكەش بەسەرۆكی ئەمریكا كردوەو داوای كردەوە 120هەزار سەرباز رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەراست بكات، بەلام بەرپرسان ئەوەیان بەنیشانەی داگیركردنی وشكانی ئێران ناوبردوە چونكە ئەو كارە پێویستی بەهێزی زیاتر هەیە ، پلانەكە بۆ كاتێكە ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا یاخوود پرۆسەی كاركردن لە بواری چەكی ئەتۆمیدا پەرەپێدات.
بەگۆێرەی رۆژنامەكە تا ئێستا دیار نیە ترامپ رازی دەبێت لەسەر پێشنیازەكە یاخوود نا.
ئیدارەی ئەمریكا كۆك نین لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران
بەگۆێرەی رۆژنامەكە تا ئێستا ئیدارەی ئەمریكا بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران،هەندێك لەبەرپرسە باڵاكان رایانگەیاندوە،هەرچەندە پلانەكە زۆر سەرەتاییە،بەڵام ئاستی مەترسی هەڕەشەكانی ئێران نیشان دەدات.
لەبەرامبەردا لاینگرانی چارەسەری دیبلۆماسی دەڵێن ئەم پلانە تەنها تەكتیكیەكە بۆ ترساندنی ئێران
ترامپ هۆشداری دەداتە ئێران
رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ رایگەیاند: ئێران هەڵەیەكی گەورە دەكات گەر جوڵەی سەربازی لەدژی هێزەكانی ئەمریكا بكات كە لە ئێستا كەشتی فرۆكە هەڵگرو فرۆكەی رووكێت هاوێژی لە كەنداو جێگیركردوە.
ترامپ لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئێران هەر هەوڵێك بدات هەڵەیەكی گەورە دەكات.
لای خۆشیەوە ئەمرۆ سێشەممە براین هۆك نۆێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند: مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەرپرسانی پەیمانی ناتۆی ئاگاداركردوەتەوە لەسەر چەند زانیارێك تایبەت بە پیلانەكانی ئێران لە كۆبونەوەكانی برۆكسل وتیشی ئێران هەڕەشەیكی گەورەیە
مایك بۆمبیۆ بەرپرسانی ناتۆی لە سەرە داوی چەندین پیلانی ئێران ئاگادار كردەوە ،بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە كە ئایە ئێران تێوەگلاوە لە هێرشی سەر كەشتیە نەوت هەڵگرەكانی ئیمارات یانا.
رۆژی 12ی ئەم مانگە حكومەتی ئیمارات ئاشكرای كرد 4 كەشتی بازرگانی وڵاتەكەی لە نزیك فوجیرە لە دەرەوازەی تەنگەبەری هورمز هێرشی كراوەتە سەر ئاشكراشی كرد هێرشەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبوە وبەرپرسانی هێرشەكە وسروشتی هێرشەكەشیان ئاشكرانەكرد.
لەدوای پەرەسەندنی گرژی وئاڵۆزیەكانی لەگەڵ ئێران ،حكومەتی ئەمریكا رایگەیاند پلانی هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتر لە ناوچەكە و هەروەك كەشتی فرۆكە هەڵگری ئبراهام لنكۆڵن ی رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەراست كرد لەگەڵ رووكێتی دوور هاوێژی جۆری بی 52 لەدژی هەڕەشەكانی ئێران ،لەبەرامبەریشدا ئێران هەڕەشەی لە سوپای ئەمریكا كردو رایگەیاند:كەشتی فرۆكە هەڵگری ئەمریكا بوەتە ئامانجی هێزەكانمان نەك هەڕەشە.
دەستەی ئەركانی گشتی هێزەچەكدارەكانی ئێران رایگەیاند: گەر ئەمریكا هەر جموجۆڵێكی دوژمنكارانە ئەنجامبدات،وەڵامێكی ئازاربەخشمان دەبێت و پەشیمان دەبنەوە.
سەرچاوە/ سپۆتنیگ عەرەبی