چاو‌دێر: له‌باكوری وڵاتی ئوسترالیا راوچیه‌ك مارێكی سێ چاو ده‌دۆزێته‌وه‌و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه تۆمار بكرێت. ئه‌و ماره له‌ناوچه‌ی دارینی باكوری ئوستالیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و درێژیه‌كه‌ی 40سه‌نتیمه‌تره‌و ته‌مه‌نی كه‌مه، ناوی مونتی پایتۆنه. برایان فرای، پسپۆڕی گیانه‌وه‌ران له‌وباره‌یه‌وه وتوویه‌تی:" ئه‌و ماره به‌هۆی كارلێكی ژینیتیكیه‌وه چاوی سێیه‌می هه‌یه و ئه‌و چاوه‌ش هاوشێوه‌ی دوو چاوه ئاساییه‌كه‌ی زۆر به‌باشی توانای بینینی هه‌یه. رونیشكرده‌وه:" له‌تاقیگه‌كانماندا ماری كوبرای دوو سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ماری سێ چاو ئه‌مه یه‌كه‌مجاره رووبدات.