مەلا بەختیار: ئەگەر گەندەڵی نەهێڵین، دژەكانمان هیچیان پێناكرێت

کوردستان 25/04/2019

هەموو ئەو پێشكەوتن‌و ئاوەدانكردنەوانەی هەمانە، چۆتە گرەوەی ئەوەی گەندەڵی پاكدەكەینەوە یان نا؟

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئێوارەی رۆژی (25/4/2019) پێشوازی لەژمارەیەك ریش سپی‌و كەسایەتی‌و خزمانی هەمەوەند‌و دەوروبەری چەمچەماڵ‌و تەكیە‌و سۆڵێ‌ كردو پاش بەخێرهێنان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئێوە لەتەكییەو گوندەكانی ناوچەكانی دەوروبەری، بەشێكی گرنگی چارەنوسی یەكێتین‌و لەگەرمەی ئەنفالەكەكانیشدا بەدبەختییەكی ئێجگار زۆرتان چەشتووە.
هەروەك لەچوارچێوەی گفتوگۆكانیدا، مەلا بەختیار، ئاماژەی بەمێژووی تێكۆشان‌و خەباتی نەتەوەكەمان لەپێناو سەربەستی‌و ئازادییەكاندا كردو وتی: لەمێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەتەوەیەك نادۆزیتەوە بەقەدەر كورد لەپێناو ئازادیدا قوربانی دابێت!‌و رونیكردەوە كە یەكەمین راپەڕینی رزگاری  كورد، بەراپەڕینی بەدرخانییەكان ناسراوە لە(1837)‌و لەوكاتەوە بۆ ئێستا راپەڕینی نەتەوەیی بەردەوامە‌و لەكۆی راپەڕینەكانیش كە (22بۆ23) راپەڕین دەكات، لەهیچ یەكێكیاندا كەمتر لە دە هەزار شەهیدمان نەبەخشیوە..
هەر لەو گفتوگۆیەدا مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئەوەی كە ئێستا هەیە، لەراپەڕین، حكومەت‌و پەرلەمان‌و سەركەوتنەكانی ئێستا، بەری رەنجی ئەو هەموو تێكۆشانەیە، كە دوو سەد ساڵ لەتێكۆشانی‌و قوربانی دەكات. بەڵام بەداخەوە خەڵكانێك هەن كە لەبایەخی ئەم دەستكەوت‌و تاقیكردنەوەیە نازانن‌و وتی: ئەوانەشی لەبایەخی ئێستا تێناگەن، بەشی زۆری ئەوانەن كە یەك لەسەدی ئێوەو مانان رەنجی نەداوە‌و راشیگەیاند: ئەوەی جوتیاری كورد بەسادەیی خۆیی، بەنان‌و ماڵ‌و جل‌وبەرگی خۆی، لەماڵی خۆی، لەحاڵ و بەكوێرەوەری خۆی لەخزمەتی شۆڕشدا كردوێتی و پێشمەرگەكانی (1975) هەموو ئەمانە دەزانین، بەڵام هەموو ئەوانەی لەحزبە تازەكان پەیدابوون‌و كەوتونەتە یاخیبوون‌و هەڵویست وەرگرتن، بەڵام یەك لەسەر هەزاری جوتیارێكی كوردەواریان بۆ كورد نەكردووە‌و هاوكات لەبەشێكی گفتوگۆكەشدا بەداتا‌و ئامار لەبارەی پێشكەوتن‌و گەشەسەندن‌و ئاوەدانییەكانی كوردستانەوە دواو وتیشی: بەڵام ئەگەر ئێستا كە خەڵك رەخنەو گللەیی هەیە، لەبەر ناعەدالەتییە، لەبەر گەندەڵییە، كە بۆتە مۆرانە بۆ بیركردنەوە‌و ئەندێشەی خەڵك. ئەگەرچی زۆرترین ئاوەدانكردنەوەش بە بەراورد بەناوچەكانی عیراق لەكوردستان هەیەو هەموو ئەمانەش دەستكەوتی گەورە گەورەن‌و وتی: ئێستا هەموو ئەو پێشكەوتن‌و ئاوەدانكردنەوانەمان هەیە، هەمووی چۆتە گرەوەی ئەوەی كە ئایا گەندەڵی پاكدەكەینەوە یان نا..؟ ئەگەر ئەم حكومەتە، بە یەكێتی، پارتی‌و لایەنەكانی تریش، گەندەڵی نەهێڵین، ئەوا دژەكانمان هیچیان پێناكرێت، چونكە ئەوانە بەتەنها لەسەر دیاردەی گەندەڵی ئەم هەموو دژایەتییەمان دەكەن!