زیاتر لە(40) ملیۆن دینار بەمامۆستایان دەدرێت

ئابوری 25/04/2019

چاودێر
رۆژی یەكشەممە داهاتوو، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارەی مانگی شوباتی ئەمساڵ، بەمامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور.
لەوبارەیەوە، نەبیل حەمە صاڵح عزیز، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوور، بە(چاودێر)ی راگەیاند: سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە ئاگادار دەكەین، كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 28ی نیسانی 2019،  سەردانی ژمێریاری لەدیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی شوباتی رابردووی ئەمساڵ.
وتیشی "بڕی پارەكە 45 ملێۆنە و 140 مامۆستا سودمەند لێی سود مەندەبن"