فازڵ میرانی: پێكهێنانی حكومەت %10ی ماوە

کوردستان 24/04/2019

چاودێر:

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، بەم زووانە كۆبوونەوە بۆ تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەت دەكرێـت و تەنیا 10%ـی ماوە، بۆیە لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێـت و كابینەی نوێی حكومەت پێكدێت.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاند: "سبەی  پێنجشەممە 25/4/2019 كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێـت، تەوەری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە".

میرانی وتیشی: "قۆناغی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان 90%ـی بە كۆتا گەیشتووە و هەمووان كۆكین و تەنها 10%ـی ماوە، كە لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێـت و كابینەی نوێی حكومەت پێك دێت".