باشترین رێگا بۆ ڕزگاربون لە قنچكە سڵاوە

تەندروستی 24/04/2019

 

چاودێر: تابان رەزا 

 بەشێكی زۆری خەڵك بە هۆی دروسبونی چەوری ورد لەسەر چاوەكانیان بێزار دەبن، ئەمەش لەناو خەڵكدا بە قنچكە سڵاوە ناسراوە، كەسی توشبو چاوەكانی سوردەبێتەوە كەمێك هەست بەئازار دەكات، بەڵام مەترسیدار نیە و بەزۆری لەژێر پێڵوی خواروی چاودا دەردەكەوێت.

 

قنچكەسڵاوە چیە؟
بریتییە لە ئاوسان و سوربونەوە لە بەشێكی چاودا كە بەهۆی گیران یان ئاوسانی چەوریە ڕژێنەكانەوەیە، قنچكەسڵاوە زۆربەی كات بەهۆی بەكتریاوە نییە، ئاسایی خۆی چاك دەبێتەوە و پێویست بە وەرگرتنی چارەسەر ناكات. 

‎باشترین ڕێگا بۆ چاكبوونەوەی تەنها دەتوانرێت لۆكەیەكی خاوێن بخرێتە ئاوی گەرمەوەو بخرێتە سەر شوێنی قنچكەسڵاوەكە و لەڕۆژەكەدا چەند جارێك دووبارە دەكرێتەوە. ئەگەر دوای تێپەڕبونی هەفتەیەك بەرەو چاكبونەوە نەچوو پێویستە سەردانی دكتۆر بكرێت.
سەرچاوە:Medicapharmacy