کۆمه‌ڵێک خۆراک و ده‌رمان نابێت به‌یه‌که‌وه بخورێن
به‌شی یه‌که‌م :
۱ ــــ سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و حه‌پی وارڤارین و هاوشێوه‌کانی : سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی کارێگه‌ری وارڤارین که‌م ده‌که‌نه‌وه که دژی جه‌ڵته و مه‌ینی خوێن به‌کاردێت ۰
۲ ـــ شیر و ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) :شیر نابێت بخورێته‌وه یان تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نتی بایۆتیکی وه‌ک کیفلێکس ، سپڕۆدار ، ئه‌مۆکسیل ، فلاجیل ، ئه‌مۆکسی کلاڤ ، کلندامایسین ۰.
٤ ـــ ماست و په‌نیر و شیر له‌گه‌ڵ تێتراسایکلین نابێت بخورێن : هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دڵه‌کزێ و گه‌دده که مادده‌ی کالسێومیان تێدایه ۰
٥ ـــ چه‌ره‌س و ناو‌کی که‌تان و به‌رهه‌مه‌کانی سۆیا له‌گه‌ڵ حه‌پی ثایرۆکسین ( بۆ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی و پاش نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌کار دێت : چونکه کاریگه‌ری که‌م ده‌که‌نه‌وه ۰
ـــ ده‌رمانی زه‌غت و سستی دڵ گرووپی ( ACI ) : وه‌ک کاپۆتین و لۆسارتان و ئینالپریل ۰
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی میز پێکردن که بۆ زه‌غت و سستی دڵ دێن : وه‌ک سپرانۆلاکتۆن و ترای ئه‌مایترین ۰
چونکه ئاستی پۆتاسێوم له خوێن دا به‌رز ده‌که‌نه‌وه و ده‌بێته هۆی دڵه‌کوتێ و ناڕێکی لێدانی دڵ ۰
٦ ــــ گره‌یپ ڤروت و شه‌ربه‌تی گره‌یپ ڤروت له‌گه‌ڵ :
ــــ حه‌پی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵ و چه‌وری خوێن جۆری ستاتین وه‌ک زۆکۆر نابێت بخورێت چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات ؛ بۆیه ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری لاوه‌کی وه‌ک زۆرتره ۰
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی دژی حه‌ساسیه‌ت و کۆکه : چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات ۰
ـــ ده‌رمانی زه‌غت و سستی دڵ گرووپی ( Calcuim channel bloker ) : وه‌ک ئه‌ده‌لات چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات ۰
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش :وه‌ک سایکلۆسپۆڕین چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک