تانكەرێكی گواستنەوەی نەوت وەرگەڕا

کوردستان 24/04/2019


چاودێر 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2019، تانكەرێكی گواستنەوەی نەوت لە رێگای (كەلار – دەربەندیخان) لەنزیك ناحیەی باوەنور، وەرگەڕا.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، كە وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، هاتووە" لەرووداوێكی هاتوچۆدا، لەجۆری وەرگەڕان، كاتژمێر 4:30ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تانكەرێكی گواستنەوەی نەوت لەجۆری مارسیدس، لەنزیك باوەنور وەرگەڕاوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە و تیمەكانی هاتوچۆ بەمەبەستی هێڵكاری و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، چوونەتە شوێنی رووداوەكە".