قوتابخانەی شەهید حەسەن کوێستانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی مەلا بەختیار دەکات

کوردستان 23/04/2019

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ (23/4/2019) پێشوازی لەدەستەی كارگێڕیی‌و ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانەی شەهید حەسەن كوێستانی بنەڕەتی كرد، كە بەمەبەستی پێشكەشكردنی سوپاس‌و پێزانینان لەپای پشتیوانی‌و هەوڵەكانی بۆ قوتابخانەكەیان، سەردانیان كردبوو.  
لەدیدارەكەیاندا، مامۆستایانی قوتابخانەی شەهید حەسەن كوێستانی، سوپاسی پشتیوانی‌و هاوكارییەكانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان كرد‌و بایەخەوە هەڵیانسەگاند‌و بەناوی دەستەی كارگێڕیی‌و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكەشیانەوە، خەڵاتی سوپاس ‌و پێزانیان ئاراستە كرد.
لەلایەن خۆشییەوە، مەلا بەختیار، پشتیوانی و هاوكاری هەر جۆرە كاروچالاكییەكی پەروەردەیی، هونەری، وەرزشی، روناكبیریی‌و رێكخراوەیی بەئەركی خۆیزانی‌و بەمایەی شانازیشی ناوبرد، كە بتوانێ‌ پشتیوانی هەر هەوڵێك بكات كە سەرەنجام لەئاییندەدا خزمەتبێ‌ بۆ پەروەردەو پێگەیاندن، بۆ دیموكراسی، بۆ رۆشنگەریی‌و مەدەنییەت..