شاری شاریقەی ئیماراتی عەرەبی بووە پایتەختی جیهانیی کتێب بۆ ساڵی ٢٠١٩
ڕەخنەی چاو‌دێر
٢٣ی نیسانی هەموو ساڵێک
ڕۆژی جیهانیی کتێبە و هەموو ساڵێکیش ڕێکخراوی یونسکۆ پایتەختێک هەڵدەبژێرێت و
دەبێت بە پایتەختی ڕۆژی جیهانیی کتێب تا ساڵی داهاتوو.
ڕێکخراوی پەروەردە و ڕۆشنبیریی
سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ) لە ڕێوڕەسمێکدا، شاری شاریقەی لە وڵاتی ئیماراتی
عەرەبی وەک پایتەختی کتێب بۆ ساڵی 2019 ڕاگەیاند.
هەڵبژاردنی شاریقە لە ئیماراتی
عەرەبی لە لایەن یونیسکۆوە دوای ئەوە دێت کە شاریقە پڕۆگرامێکی بەناوی "بخوێنەوە
تۆ لە شاریقەی" ڕاگەیاندووە و پڕۆگرامەکە هانی خەڵک دەدات کتێب بخوێننەوە و
خوێندنەوەی کتیب بکەنە نەریت.
پێشتریش یونیسکۆ ئەسینای پایتەختی
یۆنانی وەک پایتەختی کتێب بۆ ساڵی 2018 دەستنیشان کردبوو. شاری شاریقە لە ساڵی
1998 ەوە ناسناوی پایتەختی ڕۆشنبیریی عەرەبی وەرگرتووە. ساڵانە ڕێکخراوی یونیسکۆ
پایتەختەکانی کتێب لە جیهاندا دەستنیشان دەکات.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبیری (یونسکۆ) له کۆنگره‌یه‌کدا له ساڵی 1995 له
پاریس بڕیاری دا که ڕۆژی 23 ی نیسانی هه‌موو ساڵێك بکرێت به ڕۆژی جیهانیی کتێب و
مافی نووسه‌ر .
هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ساڵی 1616 ولیه‌م شكسبیر و ئالاینكا گارسیلاسۆ دی
لافیگا کۆچی دواییان کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژه یادی له دایك بوون و کۆچی دوایی
کۆمه‌ڵێك ئه‌دیبی به‌ناوبانگه، وه‌کو مۆریس درۆیۆن، وهاڵدۆر ك. لاكسنس، و فلادیمیر
نابۆكۆف، و جوزیب بلا، و مانوێل میخیا فاییخۆ.
یونسکۆ ئه‌م یاده‌ی کرد به
هه‌لێك بۆ ڕێزلێنان و ڕێزگرتنی جیهان له کتێب و نووسه‌ران و دانه‌ران، تا به‌م هۆیه‌وه
هانی خوێنه‌ران بدرێت به‌تایبه‌ت گه‌نجان که چێژ بکه‌ن له خوێندنه‌وه‌کانیان
هاوکات ڕێز له هه‌موو ئه‌وانه بگیرێت که هاوکار بوون له درێژه‌دان به ڕه‌وڕه‌وه‌ی
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی مرۆڤایه‌تی به گشتی و بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی
خوێندنه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی کتێب.