ئەم لەفەیە هەرا دەنێتەوە

سۆشیال میدیا 23/04/2019


زۆر جار سەرنشینانی فرۆكە گلەیی دەكەن لەوخواردنەی لەكاتی گەشتەكانیاندا پێشكەشیان دەكرێت ودەڵێن خراپە یاخوود سكییان تێرناكات، سەرنشینێكی بەریتانی وێنەی لەفەیەك بڵاودەكاتەوە كە بەخراپتیرن سەندویچ ناودەبرێت.
رۆژنامەی مێرۆر ی بەریتانی وینەی ئەو لەفەیەیی بڵاوكردەوە كە سەرنشینی یەكێك لە فرۆكەكانی هێلێ ئاسمانی بەریتانی بڵاویكردبوە كە جگە لە نان و پارچەیەك كاهۆو پەنیر هیچی دیكەی لەخۆ نەدەگرت
بەگۆێرەی سەرچاوەكە دەبوو لەفەكە پارچەیەك سنگی مریشك و تەماتەو مایۆنیز لەخۆبگرێت بەڵام لەفەكە هیچی لەوبابەتانەی تێنەكرابوو.
جووهاندرسۆن ی تەمەن 50 ساڵ دەڵێت تووشی شۆك هاتم كاتێك لەفەكەم بینی لەكاتێكدا لەگەشتێكدا بووم بە فرۆكە لە لەنەدەن ەوە بۆ نیویۆرك.
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی لەفەكە لە فەیس بووك دەیان كۆمێنتی تەنز ئامێز لەسەر وێنەكە بڵاوكرایەوە و چالاكوانانی فەیس بووك بەسەرسوڕمانەوە تەماشای ئەو لەفەیان كردبوو لەكاتَیكدا گەشتەكە چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و سەرنشینان هیچ بژاردەیەكی دیكەیان بۆ نان خواردن نیەچونكە ئەوان لە گەشتی ئاسمانیدان.
بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە هێڵی ئاسمانی بەریتانی ناچاركرد داوای لێبوردن لەسەرنشینان بكات لەسەر ئەو خواردانە.