ئەمریكا كار بۆ پەكخستنی سەرچاوەی دارایی حزبوڵلا دەكات

جیهان 23/04/2019


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە پرۆگرامی پاداشت لە پێناو دادپەروەری بڕی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردوە لەبەرامبەر ئەو زانیاریانەی كە دەبنە هۆی پەكخستنی میكانیزم و سەرچاوە دارایە جیهانیەكانی گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی.
بەگۆێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمە یەكەمین جارە ئەو پاداشتە تەرخان دەكرێت لەبەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر تۆڕی دارایی جیهانی حزبوڵڵای لوبنان.
وتیشی زانیاریە پێویستیەكان بریتین لە سەرچاوەی داهاتی حزبوڵڵا ، میكانیزمی راییكردنی دارایی سەرەكی ئەو حزبە ، ئەو كەس ولایەنانەی كۆمەكی ئەو حزبە دەكەن.
هەروەك پاداشتەكە دەزگا داریی، یان نوسنگەكانی دراوو كە كارئاسانی بۆ مامەڵە داراییەكانی حزبوڵڵا دەگرێتەوە سەرباری ئەوانەش بزنس و ئەوسەرمایەگوزارییانەش دەگرێتەوە كە لە ژێر كۆنترۆڵی ئەو حزبەدان لەگەڵ ئەو كۆمپانیاتەكنەلۆژیانەی لەبواری كرینی نێودەوڵەتی كاردەكەن لەبری حزبوڵلا.
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی رێكخراوێكی تێرۆریستیەو بارەگای سەرەكی لە لوبنانە ،لەلایەن ئێرانەوە هاوكاری سەربازی دارایی دەكرێت كە وەزارەتی دەروەی ئەمریكا ئێرانیش بەوڵاتێكی پشتیوانی تێرۆر دادەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە حزبوڵڵا ساڵانە نزیكەی یەك ملیار دۆلاری دەستدەكەوێت لەچەند سەرچاوەیەكەوە لەوانەش پشتیوانی راستەوخۆی دارایی لەلایەن ئێرانەوە.