چالاکییەکانی کۆتا ڕۆژی بیستوودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بخوێنەرەوە

ڕەخنەی چاودێر 20/04/2019

ڕەخنەی چاودێر

ئەمڕۆ شەممە، سێیەم ڕۆژی چالاکییەکانی بیستوودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژە و تیایدا لێکۆڵینەوە کوردییەکان پێشکەش دەکرێن.

 ساڵانە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە تەوەرێک بۆ خولەکە دیاری دەکەن، تەوەرى سەرەکیی ئەمساڵ بریتییە لە (نووسینەوەى بیرەوەرى "ئۆتۆبایۆگرافى" لە نێوان ئەدەب و مێژوودا.)

کاتژمێر ٩.٣٠ی سەرلەبەیانی پانێلی یەکەم لە لایەن د. سەلام عەبدولکەریمەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەم نووسەرانە لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش دەکەن:
*مەهدی فاتیح عومەر: کاردانەوەی ئەنفال لە هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا.
*باران: ناکرێت لە توندووتیژیی بێدەنگ بین؛ توێژینەوەیەکی شیکاریی شانۆگەری "تەقینەوەکان"ـی سارا کەین.
*هیوا کەریم حسێن: بوونیادی هونەریی ئۆتۆبیۆگرافیا؛ ئۆتۆبیۆگرافیای "نووسین بەئاوی خۆڵەمێش"ـی شێرکۆ بێکەس بە نموونە.
*دلێر کەمال ئەحمەد: بەرجەستەبوونا هۆنەرێ ژیانناما خوەی د ئەدەبیاتا کوردیدا؛ کورەتە ڕۆمانا "ستۆکهۆڵمێ تە چدی تبێژە" یا باڤێنازێ وەک نموونە.

کاتژمێر ١١.١٥ی سەرلەبەیانی پانێلی دووەم لە لایەن "ماجد خەلیلەوە" پێشکەش دەکرێت و ئەم نووسەرانە بەشدار دەبن:
*محەمەد ئەحمەد حەسەن: پێکهاتەی فەزای دەلالی لە چیرۆکدا؛ چیرۆکەکانی "سەدرەدین عارف" بە نموونە.
*کاوان محەمەدپوور و ئەمجەد غوڵامی: مێژووی زەندییە و شێوەکانی سازدانی گوتاری ئایدیۆلۆژیی دادپەروەریی؛ خوێندنەوەی گێرانەوەناسانەی کتێبی ڕۆستەم ئەلحوکەما.
*ئیسماعیل مەحموودی: حاجی قادری کۆیی و سەرهەڵدانی گوتاری تازەگەریی کوردی.
*فەرهاد چۆمانی: خوێندنەوەیەک بۆ چیرۆکەکانی فێستیڤاڵ.

کاتژمێر ٣.٣٠ مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵ
*وتاری کۆتایی فێستیڤاڵ لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ بەڕێز مەلا بەختیار.
*چالاکیی هونەری لە لایەن گرووپی میوزیکی لووڕ.
*بەخشینی خەڵاتی "فوئاد مەجید میسری" بە توێژەری کورد خاتوو "د. کوردستان موکریانی".
*دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بە توێژەرانی تەوەری فێستیڤاڵ.
*وتاری لیژنەکانی هەڵسەنگاندن.
*مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵ.
*کۆتایی فێستیڤاڵ.