فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە هەڵسەنگاندنی میوانەکانیدا
ڕەخنەی چاو‌دێر
ئەمڕۆ هەینی دووەم
ڕۆژی چالاکییەکانی بیستوودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوە چوو و تیایدا
لێکۆڵینەوەکان دەربارەی "بیرەوەری (ئۆتۆبایۆگرافیا) لە نێوان ئەدەب و
مێژوودا" لە لایەن میوانانی عەرەب و فارسەوە پێشکەش کران.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ
لەژێر درووشمی "ڕەخنەی ئازاد دەستەبەری کرانەوەیە" خولی بیستوودووهەمی
خۆی گرێ دا‌و تیایدا بە بەشداریی دەیان نووسەری عەرەب و فارس و کورد چالاکییەکانی
دەست پێ کردووە.
ئەم ڕاپۆرتە
بۆچوونی بەشێک لە میوانانی فێستیڤاڵە دەربارەی بیستوودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
پەری شێخ ساڵح، شاعیر و نووسەر، پێی وایە گرنگىی ئه‌م فێستيڤاڵه له‌وه‌دايه
كه پاش 22 ساڵ به هه‌مان گڕوتين و خێراتر و جددىتر به‌رده‌وامیى هه‌يه به قه‌ڵه‌مى
جۆراوجۆر‌و به چالاكىی جۆراوجۆر، ئشکراشی دەکات فێستیڤاڵ بووه‌ته پردێكى په‌يوه‌ندیى
له نێوان ئێمه و دنيايى ده‌ره‌وه‌دا.
وتیشی: "بانگهێشتكردنى ميوانانى فێستيڤاڵ و گفتوگۆكردن و بابه‌ت پێشكه‌شكردنيان
له فێسستيڤاڵدا به‌ركه‌وتنى كولتووریى ئێمه دێنێته كايه‌وه له‌گه‌ڵ كولتوورانى
تر، له‌م فێستيڤاڵه‌دا ته‌وه‌رى شيعر و چيرۆك و لێكۆڵينه‌وه زۆر به فراوانى كارى
له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌ر ساڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرێت به نووسه‌رى گه‌نج، ده‌توانم
بڵێم: فێستيڤاڵى گه‌لاوێژ شا ڕه‌نگى هه‌موو فێستيڤاڵه‌كانه."
ناوبراو وتیشی: "ئه‌م فێستيڤاڵه له يه‌كێك له تاريكترين سه‌رده‌مه
سياسیيه‌كانى ئێمه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه و چه‌ندين نووسه‌ر و قه‌ڵه‌مى ڕۆناوه و ئه‌مڕۆ
خۆشحاڵانه هه‌موومان كۆبووينه‌ته‌وه له ده‌ورى ئه‌و فێستيڤاڵه."
ساڵانە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە
تەوەرێک بۆ خولەکە دیاری دەکەن، تەوەرى سەرەکیی ئەمساڵ بریتییە لە (نووسینەوەى بیرەوەرى
"ئۆتۆبایۆگرافى" لە نێوان ئەدەب و مێژوودا.)
ئیسماعیل محەمەد، شاعیر و
نووسەر، بە ڕەخنەی چاودێری وت: "ئەم فێستیڤاڵە ئێمەی ڕاهێناوە ساڵانە چاوەڕێی
دەکەین، کاریگەریی دیاری هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری و ئەدەبیاتی کوردی، کۆبوونەوەیەکی
جەماوەریی ئەدەبی لە شاری سلێمانی درووست دەکات کە ئەمە جێگەی شانازییە، فێستیڤاڵی
گەلاوێژ بووە بە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی کە ساڵانە لە هەموو شوێنێکی دونیا نووسەران
و ئەدیبان ڕووی تێ دەکەن، ئەمەش کو‌لتوور گۆڕینەوەیە و ئاگاداربوونەوەیە لە ڕەوتی
ڕووناکبیریی ناوچەکە و جیهان."
وتیشی: "لە بیستدوودوو ساڵی ڕابردوودا
گەلاوێژ کاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر ناساندن و درووست‌کردنی زۆر ناو کە دوای
فێستیڤاڵەکە بوون بە ناو لە ناوەندە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکەدا، دیارە ئەوە ئەرکی
وەزارەتی ڕۆشنبیرییە بەڵام بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ پێێ هەڵدەستێت."
ئەمساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ سەرەڕای چالاکییەکانی خۆی، هاوشێوەی ساڵانی تر
پێشانگایەکی کتێبی بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتیی سلێمابی بە هاوبەشی هەژدە
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کردەوە و تا ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوامیی دەبێت.
گوڵزار جه‌لال، نووسەر و شاعیر، بە ڕەخنەی چاودێری
ڕاگەیاند، ئه‌نجامدانى ئه‌م فێستيڤاڵه كارێكى گرنگ و داهێنه‌رانه‌يه و زۆر گرنگه
ئه‌نجام بدرێت و ساڵانه ئه‌نجامدانى كارێكى ناوازه‌يه، ته‌نيا تێبينى و ڕه‌خنه‌يه‌ك
كه هه‌يه له لاى منه‌وه ئه‌وه‌يه. كه تيايدا ئه‌ده‌بى منداڵان فه‌رامۆش كراوه
و بايه‌خى پێ نه‌دراوه، هيوادارم له فێستيڤاڵه‌كانى داهاتوودا كار له‌سه‌ر ئه‌وه
بكرێت."