چی لەبارەی زیانە تەندروستیەكانی ماجی دەزانیت

تەندروستی 16/04/2019

چاودێر: تابان رەزا
ماجی بریتیە لەكۆمەڵە پێكهاتەیەكی هەمەجۆر كە خانمان  بۆپێدانی تاموچێژێكی زیاتر بە خواردنەكانیان بەكاری  دێنن،  پسپۆڕێكی بواری خۆراكیش، لەبارەی زۆر بەكارهێنانی ئەم پێكهاتەیەوە خانمان ئاگادار دەكاتەوە كە زیانی تەندروستی هەیە.

 ئایا  بەكارهێنانی ماجی تەندروستە؟

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی،باس لەوەدەكات، ماجی بریتیە لە كۆمەڵێك پێكهاتووی هەمەجۆر كەلە كاتی چێشت لێنان بەكاردێت بۆ بەخشینی تام و چێژێكی خۆش بە خواردن، بەڵام لە كاتی زۆر بەكارهێنانی كۆمەڵێك زیانی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ .

ئەو پسپۆڕە، لەبارەی  زیانە تەندروستیەكانی زۆر بەكارهێنانی ماجی ، دەڵێت"هۆكاری ئەم زیانانە دەگەڕێتەوە بۆ چەند پێكهاتەیەك كەئەمانەن:
• خوێ مۆنۆ سودێومی گلوتەمایت (MSG ) كە ڕەنگە ببێتە هۆی :
 سەرئێشە و دڵ تێكەڵ هاتن و و سووربوونەوەی دەم و چاو و پێست لەوكەسانەی حەساسیەتیان هەیە بە ماددەی مۆنۆ سودێومی گلوتەمایت 
 تێك چوون و پوكانەوەی هەندێ لە خانەكانی مێشك
 زیاد بوونی ئەگەری تووش بوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ ۰ 
 زیاد بوونی ئەگەری سستی گورچیلە و نەرم بوونەوەی ئێسك و قەڵەوی 
 زەیتی سۆیای موهەدریج یان زەیتی لۆكەی موهەدریج .
 زیاد بوونی ئەگەری تووش بوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ ۰ 
ئایا ماجی دەبێتە هۆی شێرپەنجە 
د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی،ئاماژەبەوەدەكات، تا ئەم چركە ساتە هیچ بەڵگەیەك نیە كە ماجی ببێتە هۆی تووش بوون بە شێرپەنجە،ڕای زۆربەی پزیشكانی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئەوەیە باشترە بەكار نەهێنرێت یان زۆر كەم بەكار بێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ( FDA ) ماجی ڕێگەپێدراوە بەكار بێت بە مەرجێك بڕێكی زۆری لێ بەكارنەیەت بە بەردەوامی ۰