فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له نێوان ڕه‌خنه و ستایشدا
ڕەخنەی چاو‌دێر- تەڵعەت تاهیر
له‌م
هه‌فته‌یه‌دا بیستودووه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ سه‌رله‌نوێ ده‌بێته‌وه میوانی سلێمانی،
ئه‌م كه‌ڕنه‌ڤاڵه ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیرییه وه‌ك به ته‌مه‌نترین و درێژخایه‌نترین
فێسیڤاڵ ساڵانه به‌شدارییه‌كی كارا و كاریگه‌ر له لایه‌نه ژیاری و شارستانی و ڕووناكبیرییه‌كه‌ی
كوردستان ده‌كات، له‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی ڕووناكبیریی ڕووناكی له‌خۆ گرتووه:
یه‌كێك له‌و ده‌سكه‌وتانه ته‌رخانكردنی ته‌وه‌ری بیره‌وه‌ریی ئه‌ده‌بییه، كه
ژانرێكی تا ڕاده‌یه‌ك تازه‌یه له ناوه‌ندی ڕووناكبیریی ئێمه. كه باسی فێستیڤاڵ
ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ پرسی خه‌ڵات و بردنه‌وه‌ی پێشبێڕكێكان دێته گۆڕێ.
خۆم،
كه چه‌ند ساڵێكه ڕاسته‌وخۆ به‌شدارم له ئاماده‌كارییه‌كانی فێستیڤاڵ زۆر قسه و
ده‌نگۆ له‌باره‌ی فێستیڤاڵ و به‌شداربووان و خه‌ڵاته‌كان ده‌بیستمه‌وه، له زۆر
شوێن و لای زۆر كه‌سیش گوتوومه و ئێستایش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه: به هیچ شێوه‌یه‌ك
نه هیچ كه‌س نه هیچ لایه‌ن دوور و نزیك ده‌ستیان نه‌بووه له‌وه‌ی كێ به‌شداره
یان نا، یان كێ خه‌ڵات ده‌باته‌وه یان نا. بێجگه له لیژنه‌كانی شیعر و چیرۆك و
لێكۆڵینه‌وه كه خۆشیان یه‌كتر ناناسن، كه‌سیتر به باش و به خراپ ته‌داخولی له
كاری بردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی تێكسته‌كان نه‌كردووه. لای هاوڕێیانی ئاماده‌كاری
فێستیڤاڵ براوه و دۆڕاو بوونیان نییه، هه‌موومان براوه‌ین، كه فێستیڤاڵ سه‌ركه‌وتووبوو
ئه‌وا ئه‌ده‌بیات و ڕووناكبیریی براوه‌یه. ئه‌ده‌بیات و ڕووناكبیریی كوردییش گه‌وره‌تره
له ده‌رنه‌چوونی تێكستێك. نموونه‌ی ناوێ گه‌ر بڵێین مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توێژی
نووسه‌ران سه‌خت و ئه‌سته‌مه، من وه‌ك خۆم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕمه‌وه كه خودی ئه‌ده‌بمان
جارێ نه‌بووەته كێشه‌یه‌كی ستاتیكی، به‌ڵكو لای نووسه‌ران به گشتی، ئه‌دیبان به
تایبه‌تی تێكست بریتی نییه له فۆرم و ته‌كنیك، هێنده‌ی بریتییه له بیر و بۆچوون
و موعته‌قه‌د: كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێیت لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تێكسته‌كه‌ی ده‌رنه‌چوواندووه،
یه‌كسه‌ر وا تێ ده‌گات موعته‌قه‌دی بریندار كراوه، نه‌ك مه‌سه‌له‌كه قه‌تیس بكات
له دنیابینی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بۆ چێژ و سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بیی یان ئاستی خوێندنه‌وه‌یان
بۆ ته‌كنیك و فۆرمی تێكست. له ڕاستیدا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ی من له
بنكه‌ی گه‌لاوێژم: ده‌بینم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گله‌یی و تێبینییه‌كان ڕووبه‌ڕووی
ئێمه ده‌بنه‌وه له‌باره‌ی خودی لیژنه‌كانه‌وه. من لێره‌دا هه‌ندێ بۆچوونی تایبه‌تیم
هه‌یه: پێم وایه و گوتووشمه كه نابێت لیژنه‌ی شیعر كه‌سانی شاعیر بن (له‌به‌ر
چه‌ند هۆیه‌ك، سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه، من كه‌م شاعیرم دیوه خۆیشی بزانێت شیعر
چییه؟ ته‌نانه‌ت باشترین شاعیره‌كانمان ناتوانن ده ده‌قیقه له‌باره‌ی شیعره‌وه
قسه بكه‌ن و ئه‌وانه‌یشی مردوون ده‌مناسین و نه‌یانده‌توانی بزانن شیعری باش و
خراپ كامه‌یه و ئه‌میان بۆ باشه و ئه‌ویان بۆ خراپه، هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه
شاعیرانی ئێمه گه‌ر وه‌ك خۆی نه‌نووسیت سفرت ده‌داتێ، گه‌ر لیریكی بوو، ئه‌و شیعره
به‌رزه‌كاته‌وه لیریك بێت. گه‌ر له جه‌ماعه‌تی فه‌رهه‌نگی تابووت و ته‌نیایی
بوو، ئه‌وا ئه‌و شیعره به‌رزه‌كاته‌وه باسی حه‌لاج و ژه‌هره‌كه‌ی سوقرات و نامه‌ردییه‌كانی
میكاڤیللی بكات، دواتر ئه‌ندامانی لیژنه بۆ هێنده ته‌مه‌نیان گه‌وره بێت؟ خۆ هه‌موومان
ده‌زانین ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن زۆربه‌یان گه‌نجن، باشه كه‌سێك هێشتا به كۆجیتۆی
ئه‌سپ تاودان له ئه‌ده‌بیات بگات چۆن ده‌كرێت تام له تێكستی كه‌سێكی بیست‌ودوو ساڵه
بكات؟ ئه‌وه‌ی شیعر و چیرۆكی گه‌نجه‌كان بخوێنێته‌وه ده‌زانێت به‌و لۆژیكه كۆنه
نانووسن كه ئه‌ده‌بیات هی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه بوو، به‌ڵكو گه‌نجه‌كان شیعر بۆ
ئینسان ده‌نووسن نه‌ك نه‌ته‌وه، گه‌ر كۆمه‌ڵگا به عه‌ره‌بانه‌یه‌كی پڕگه‌نم
بشوبهێنین وه‌ك ئه‌لتۆسێر ده‌ڵێت: ئه‌وا ئه‌ده‌بیاتی كوردی به لۆژیكی كۆن هه‌مووی
سه‌رقاڵی نه‌كه‌وتن و نه‌سره‌وتنی عه‌ره‌بانه‌كه بوون، ئه‌و گه‌نجانه سه‌رقاڵی
ئه‌و ده‌نكه گه‌نمانه‌ن كه له عه‌ره‌بانه‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌دا ده‌ڕژێن و
كه‌سیش ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، كه بریتین له گرفته ورده‌كانی ئینسان. جاریش
بووه لێژنه‌كان خۆیان شیعری‌یان بۆ بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه كه‌چی ببوونه ڕه‌قیب به‌سه‌ر
ئه‌و گه‌نجانه‌ی عه‌ره‌بانه‌ی نه‌ته‌وه جێی هێشتبوون و ته‌نیا مشتێك گه‌نمی مه‌راقیان
شك ده‌برد، له‌مه‌شدا سه‌راپای ئه‌ندامانی بنكه‌ی گه‌لاوێژ ده‌بێت به‌وه‌دا بڕۆنه‌وه:
پێش هه‌مووان خۆم).
ئومێدی
سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو به‌شدار و میوان و هه‌وادارانی فێستیڤاڵ ده‌خوازم، به هیوام
پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌یان و سه‌دان ساڵانی داهاتوو، هه‌ر دایك و باوه‌شی گه‌رمی ڕوناكبیریی
و ڕوناكبیران بێت.