هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی پەرلەمان ئاشكرادەكرێت

ڕاپۆرت 10/04/2019


دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیار بوو تێیدا پرۆژە بڕیاری بەگەڕخستنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم پەسەند بكات، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
بەپێی زانیاریەكان هۆكاری سەرەكی دواخستنی دانیشتنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرفتەی ئێستا لەنێوان پارتی و گۆڕاندایە سەبارەت بە زیادكردنی جێگرێكی دیكە یان یاردەدەر بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، چونكە گۆڕان تائێستا رازی نەبوە بەو زیادكردنە، لەئەگەری رازیبونیشیدا گۆڕان داوای پۆستی دیكە دەكات، كە بەپێی هەندێ زانیاریی گۆڕان داوای یەكێك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ یان پێشمەرگە، یان زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت دەكات.
لەئێستادا یەكێتی و پارتی لەسەر تەواوی پۆستەكان رێككەوتون و تەنیا ئەوە ماوە رێككەوتنەكەیان ئیمزا بكەن، بەڵام رێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتی كێشەی هاتۆتە بەردەم و بۆ ئەم مەبەستەش وەفدی دانوستانكاری پارتی بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بكات و چارەسەرێك بۆ گرفتەكەی بەردەمیان بدۆزنەوە.
كۆبونەوەكەی پەرلەمان ئەگەرچی لەسەر داوای لیژنەی یاسایی پەرلەمان دواخرا، بەڵام بەپێی زانیاریەكان، لیژنەكە گرفتێكی ئەوتۆی لەبەردەمدا نەبوو بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پرۆژە بڕیاری بەگەڕخستنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، كە بە وتەی خۆیان دەیانوت كاتمان نەبوە بۆ تەواوكردنی راپۆرتەكە، بەڵكو هۆكارە سەرەكیەكە پەیوەندی بەزیادكردنی جێگرێكی دیكەوە هەبوە بۆ سەرۆكی هەرێم تاوەكو لەیاساكادا جێگری بكەن، ئەمەش تا ئێستا گۆڕان پێی رازی نەبوەو دەكەوێتە سەر ئەو دانوستانەی كە بڕیارە لەچەند رۆژی رابردودا لەنێوان پارتی و گۆڕاندا ئەنام بدرێت.