لێكۆڵینەوەیەك : ژنان لە شۆفێریدا باشترن لە پیاوان

سۆشیال میدیا 08/04/2019


لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی كە بەشداری "پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی وەرزشی " دەكەن توانایەكی بۆماوەییان بەهێزتریان هەیە لەپیاوان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخە سەختەكاندا
تۆێژەران بۆیان دەركەوتوە جیاوازی جەستەیی نیە لەنێوان ژنان و پیاواندا، بەڵام ژنان لەرێگەی مەشق و شارەزایی گونجاودا خێراتر لەپیاوان دەتوانن مامەڵەبكەن لەگەڵ كەشی شۆفێریدا 
بەمەبەستی ئاشكراكردنی ئەو مشتو مڕەی لەسەر توانای شۆفێری ژنان هەیە سەبارەت بە ئارام گرتنیان بۆ شۆفێری كردن لە بارودۆخە سەختەكاندا،چەند تۆێژەرێك لە زانكۆی میشیگان لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر 3 ژن و 3 پیاو بۆ ئاشكرا كردنی توانای هەردوو رەگەزەكەو جیاوازی نێوانیان .
هەڵسەنگاندنەكە بۆ دووگرووپی شۆفێری كرا یەكێكیان بۆ ئۆتۆمبێلی داخراو  ئەوی دیكەیان بۆ ئۆتۆمبێلی كراوە 
لەلێكۆڵینەوەكەدا دەركەوت هەردوو رەگەز هەمان توانایان هەیە.
تۆێژەران لێكۆڵینەوەیان كردبوو لەسەر تێكڕای لێدانی دڵ و هەناسەدان و پلەی گەرمی پێست و ئەو ماندوبونەوەی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمییەوە درووستدەبێت.
دیڤید فیرگسۆن مامۆستای زانكۆ رایگەیاند: ماوەی 15 ساڵە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەكردنم لەسەر فسیۆلۆجیەتی شۆفێرانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل : زانیاریكی هەڵە باو بوو گوایە ژنان خێرارتر لەپیاوان ماندوو دەبن لەكاتی شۆفێریدا و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی كەسانی دیكە،بەڵام بەگۆێرەی لێكۆڵینەوەكانمان رایدەگەینم ئەوە دوورە لە راستیەوە
لێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كردوە بچمی ئۆتۆمبێل ئیتر كراوە بێت یان داخراو شۆفێر تووشی ماندووبون دەكات لەهەردوو گرووپەكە وكەپەیوەندی بە گۆرانكاری هۆرمۆنیەوە نیە.