عیراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات

ئابوری 01/04/2019


وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی نەوتی هەناردەكراوو داهاتی نەوتی مانگی ئازاری رابردووی ئاشكراكرد
بەگۆێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ" لەمانگی ئازار عیراق 104 ملیۆن و686 هەزارو 779 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە
بڕی داهاتی ئەو نەوتە بریتیە لە 6 ملیارو 676 ملیۆن و 440 هەزار دۆلار.
عاسیم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لەكێڵگە نەوتیەكانی باشورو ناوەراستی عیراق گەیشتوەتە 100 ملیۆن و 899هەزارو 
853 بەرمیل 
لەكێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیش بڕی 3ملیۆن و 63 هەزارو 972 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە لە كێڵگەی گەیارەش 722 هەزارو 954 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە
جیهاد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تێكرای هەناردەكردنی نەوتی رۆژانە بریتی بوە لە 3ملیۆن و 377هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەشێوەیەك كە رۆژانە 3 ملیۆن و 254 هەزار بەرمیل لە كێڵگە نەوتیەكانی بەسرەو لە كێڵگەی جیهان 99هەزار و لە كێڵگەی گەیارەش رۆژانە 24 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە. 
وتیشی تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت گەیشتوەتە 63,804 دۆلار..