خێزانی خۆێنڕێژەكەی نیوزلەندا بێ دەنگییان شكاند

ڕاپۆرت 18/03/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
ئەندامانی خێزانی ئەو كەسە ئۆسترالیەی كە زیاتر لە 50 كەسی شەهید كرد لە دوو مزگەوتی نیوزلەندا بێ دەنگییان شكاندو سەرسورمانی خۆیان دەربری بەرامبەر بەو رووداوە كارەساتبارە 
داپیرەی برنتۆن تارنت رایگەیاند: كەسایەتی نەوەكەی زۆر گۆرا پاش ئەوەی كۆچی كرد بۆ دەرەوەی وڵات.
ماری فیتزجیرالد نەنكی بكوژەكە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : هەموومان توشی شۆك هاتوین نازانین چۆن بیربكەینەوە 
وتیشی كەناڵەكانی راگەیاندن باس لەوە دەكەن كە ماوەیەكی دوور دورێژە نەخشەی بۆ ئەو كارە كێشاوە ، بەڵام ئەوەی ئاشكرایە ئەو كەسەێكی ناتەواوە ومێشكی ناتەواو بوە 
ماری بە رۆژنامەی ناین نتوورك  راگەیاندوە :برینتۆن تارنت پاش ئەوەی كۆچی كردوە بۆ دەرەوەی وڵات زۆر زۆر گۆراوەوئەو كەسە نەماوە كە ئێمە ناسیومانە  
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەو كارەی كە برنتۆن تارنت لە نیوزلەندا ئەنجامیداوە بەهیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ كردن نیەوكارێكە پاساو هەڵناگرێت  و بەهیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێت 
لای خۆشیەوە " تیری فتزجیرالد" خاڵی برینتۆن بە رۆژناكەی راگەیاندوە ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەكەس وكاری قوربانیان دەكەین لە خێزانی كوژراو بریندارەكانیش ناتوانین بیر لەهیچ شتێكی دیكە بكەینەوە جگە لەو داوایە زیاتر ، ئێمە تەنها روودەكەینە ماڵەكانمان و خۆمان حەشاردەدەین و روومان نیە تەماشای خەڵكی بكەین .
رۆژی شەممەی رابردوو تارنت برایە بەردەم دادگا بەتۆمەتی هێرش كردنە سەر دوو مزگەوت لە شاری كرایست شیرش لە نیوزلەندا لەو هێرشەدا زیاتر لە 50 كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون كە هەمویان سەرقاڵی نۆێژكردن بوون 
بریاریشە رۆژی پێنجی مانگی نیسانی داهاتوو جارێكی دیكە پرۆسەی دادگای كردنی ئەو خۆێن رێژە ئەنجامبدرێت.
سەرچاوە/ سكای نیوز