ڤیدیۆ: گۆڵە سەرسوڕهێنەرەكانی میسی بەرامبەر ریاڵ بیتس

وەرزش 18/03/2019

چاودێر: شەوی رابردوو لیۆنێل میسی ئاستێكی خەیاڵیی پێشكەشكرد، كاتێك سەركردایەتیی یانەی بەرشەلۆنەی كرد بۆ بردنەوەی لە ریاڵ بیتس لە هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیادا.
ئەوەندەی چاوەكان لەسەر گۆڵە سەرسوڕهێنەرەكانی میسی بوون لەو یارییەدا، نیو هێندە باس لەوەنەكرا كە بەرشەلۆنە جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریدی ركابەریدا بۆ 10 خاڵ بەرزكردەوە و هەنگاوی گەورەی نا بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا.
بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ریاڵ بیتسی بردەوە، میسی سێ گۆڵ و سوارێزیش گۆڵێكی تۆماركرد. گۆڵەكانی میسی هێندە سەرسوڕهێنەر بوون، وای لە هاندەرانی تیپی ركابەر كرد هەستنە سەرپێ و چەپڵەی بۆ لێبدەن.