فەیسبوك زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار ڤیدیۆی كوشتارگەكەی نیوزلەندا دەسڕێتەوە

سۆشیال میدیا 17/03/2019




بابان – ئاژانسەكان:

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرای دەكات لەماوەی تەنها 24 كاتژمێردا ، نزیكەی یەك ملیۆن و500 هەزار  گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەكە خوێناوییەكەی  نیوزلەندایان لە فەیسبوك سڕیوەتەوە.
(میا گارلیك)ی بەڕێوەبەری سیاسەتی فەیسبوك لە ئوسترالیا و نیوزلەندا، دەڵێت: بەردەوامن بۆ سڕینەوەی گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەكەی سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا و تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا  زیاتر لە یەك ملیۆن و500 هەزار ڤیدیۆی كوشتارگەكەی نیوزلاندیان سڕیوەتەوە، كە شیاو نین بۆ تۆڕەكە و سیاسەتی گشتی تۆڕەكەیان  و باری دەروونی بەكارهێنەرانیان رەچاو كردووە.
رۆژی هەینی لە هێرشێكی چەكداریدا بۆسەر دو مزگەوت لە نیوزلەندا، 49 كەس كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربون، ئەنجامدەرەكە روداوەكەی بەشێوەی راستەوخۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كردبووە، بەكامێرایەكەوە كە بەسەرییەوە جێگیری كردبوو،  چەند كاتژمێرێك پاش روداوەكە، بكوژەكە دەستگیر كراو راپێچی دادگاكان و لێكۆڵینەوە كرا.