هۆكار و چارەسەرەكانی زەردويی منداڵی تازە لەدایكبو

تەندروستی 05/03/2019

 

چاودێر: تابان رەزا

نەخۆشی زەردويی یەكێكە لەنەخۆشیە باوەكان كە لەمنداڵی تازە لەدایكبودا بەدیار دەكەوێت،  كە رەنگی سپێنەی چاو و پێستی منداڵەكە زەرد دەبێـت، هۆكارەكەی فیسۆلۆجیە و لەئەنجامی درەنگ پێگەشتنی جگەری منداڵەكەوەیە، لەوبارەیەوە د. پشدەر عبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، دەڵێت"  پێویستە لە رۆژی یەكەمەوە لەبەر روناكی ئاسایی واتە لەبەر پەنجەرەوە سەیری دەمو چاوی و سپێنەی چاوی  منداڵەكە بكرێت تا بزانرێت توشی زەردويی بوە یان نا. 

زەردوی چی یە؟
د. پشدەر عبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان، ئاماژەبەوە دەكات،  زەردوی مادەیەكە لەئەنجامی شیبونەوەی خوێنەوە دروست دەبێت، ئەم مادەیە بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت ، بۆئەوەی لەرێگەی توركەی زراو یان جۆگەی زراوەوە  دەربدرێت،  كاتێك خڕۆكە سورەكان شیدەبنەوە  مادەیەك هەیە كە پێدەوترێت بیڕلۆبین كە ئەم مادەیە دەردەدرێت، ئەم مادەیە سەرەتا ئینكۆجوگەیتە، واتە  ئەم مادەیە سەرەتا پێویستی بەگۆنكارییە  بۆئەوەی كە  لەرێگەی بۆری زراوەوە  فڕی بدرێتە ناو  كۆئەندامی هەرسەوە، بۆیە لەناو  جگەردا گۆرانكاری بەسەردا دێت  لەئەنجامی  كۆمەڵێك ئەنزایمی  جگەر ، كەدەبنە هۆی ئەوەی  گۆرانكاریەكە  ببێت  بە ئەنكۆجوگەیت و  لەرێگەی بۆری زراوە فرێدەدرێتە كۆئەندامی هەرسەوە.
 هۆكارەكانی دروستبونی زەردويی
  ئەو پسپۆڕە، باس لەوەدەكات، زەردوی بەگشتی لە ئەنجامی چەند هۆكارێكەوە دروست دەبێت،  بەشی هەرە زۆری هۆكارەكەی فیسۆلۆجیە لەئەنجامی درەنگ پێگەشتنی جگەری منداڵەكەوەیە،هەروەها  بەهۆی شیبونەوەی  خوێن لە منداڵەكە  یا هەوكردنی جگەر  یان گیرانی بۆری زراو یا نەبونی ئەنزایمی جگەر، هەندێ منداڵ هەیە لەیەكەم رۆژی لەدایكبونەوەیەوە نەخۆشی پاقلەی هەیە، یاخود لەئەنجامی ئەو دەرمانانەی دایكی وەریگرتوە.

وتیشی، بونی ئیلتیهاباتی میزەڵدانی منداڵەكە وادەكات زەردويی بەرزبێـەوە ، لەئەنجامی هەموو ئەمانەشدا زەردويی  لە پێست و  و سپێنەی چاو ئەندامەكانی لەشدا دەركەوێت. 

چۆن دایك و باوكان پشكنینی منداڵەكانیان بكەن
  د. پشدەر عبدوڵا، دەڵێت" باشترە هەموو منداڵێك  لەهەفتەی یەكەمدا  كەلەدایك دەبێت،  لە رۆژی یەكەمەوە هەوڵ بدەن لەبەر روناكی  و ئاسای واتە لەبەرپەنجەرەوە  سە یری دەمو چاوی و سپێنەی چاوی  منداڵەكە بكرێت، یا بەدەست لێدان لە لوتی  منداڵەكە بۆیان ئاشكرا دەبێت كە منداڵەكە زەردويی هەیە یان نا  نەك لەرێگەی روناكی گلۆپەوە، زەردویش یەكەم جار لە سپێنەی چاوی  ئینجا پێستی  پاشان بەرەو خوارەوە دەردەكەوێت"

زەردوی منداڵ لەچەندەم رۆژی لەدایكبوينەوە دەردەكەوێت؟
  ناوبراو، رونیدەكاتەوە، بەپێ منداڵەكە دەگۆڕێت هەندێ منداڵ  هەیە هەر لەگەڵ لەدایكبونی زەردويی هەیە، كەئەمە لەوانەیە لەناو ڕەحمی دایكەكە خوێن شبونەوەیان هە بێت  یان خوێنی دایك و منداڵەكە  لەگەڵ یەك نەگونجێت،  بەڵام بەزۆری منداڵ  لە رۆژی دوەمەوە  توشی زەردويی دەبێت  كە هیچ نەخۆشیەكی نیە  و تەنها فیسۆلۆجیە، هەر منداڵێك لە رۆژی یەكەمدا توشی زەردويی بێت  پێوستە ببرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆبكرێت.

شیری دایك هۆكارە بۆ دروستبونی زەردوی؟
 د. پشدەر عبدوڵا،  لەبارەی شیرپێدانی دایكان، دەڵێت" شیرپێدانی دایك   دوو جۆری هەیە، ئەگەر لە رۆژی یەكەمدا  منداڵەكە شیر باش وەرنەگرێت، ئەمەش وادەكات  منداڵەكە توشی وشكبونەوە  بێت ئەگەر شیر باش نەخوات، ئەمەش وادەكات زوتر توشی زەردويی بكات، لەهەندێ لەشیرەكەی دایكاندا مادەیەكی  تێدایە دەبێتە هۆی سستبونی  ئەنزایمەكانی جگەری منداڵەكە  بۆیە وای لێدەكات  منداڵەكە زەردويی بۆ كاتی دورو درێژ دەمێنێتەوە  كە دەگاتە 70 رۆژ  كەئەمەش لەكاتێكدایە هۆكارەكەی شیری دایكیەتی، كە بەهیچ شێوەیەك پێویست بەوەستاندنی شیرەكە ناكات،  تەنها لەهەندێ حاڵەتدا بۆ دڵنیابون  بۆماوەی دورۆژ شیری دایكەكە دەوەستینێت" 

 

ناوبراو  وتیشی" بەپێ  كێشی منداڵەكە و خواردن   بارودۆخ و گروپی خوێنی منداڵەكە  بەپێ تەندروستی و شیرخواردنی منداڵەكە  رێژەی زەردویەكە دەگۆڕێت  لەمنداڵێكەوە بۆ منداڵێكیتر دەگۆڕێت، بۆیە  زۆربەی زۆری منداڵەكان كەلەدایك دەبن   توشی زەردويی دەبن، ئەمە شتێكی فیسۆلجیەو  ئەویش جگەریان درەنگ پێدەگات
چارەسەرەكان
 لەبارەی چارەسەرەكانەوە، د. پشدەر عەبدوڵا، ئاماژەبەوە دەكات، چارەسەكانیش بەپێ منداڵەكەو هۆكارەكان جیاوازن، ئەگەر منداڵەكە ئەنزایمی كەم بێت  هەوڵی چالاكردنی ئەنزامیەكانی دەدرێت، پێدانی دەرمان بۆ ئەوەی ئەنزامی جگەری چالاك بێتەوە، خوێن شیبونەوەی هەبێت دەبێ ئەم خوێن شیبونەوەیە بوەستێت ، ئەگەر هەوكردنی جگەر بێت دەبێت چارەسەر بكرێت،  یان بۆری زراوی گیرا بێت بۆی بكەیتەوە،  بەڵام منداڵی تازە لەدایك بو چارەسەری ناوێت تەنها  شیری باشی پێبدرێت و تەواو، ئەگەر نەگەشتە ژێرحاڵەتی مەترسی دار تەنها لەژێر تیشكی تایبەتی دادەنرێت، ئەگەر مەترسیداربو پێویستە بەپەلە خوێنی بۆ بگۆردرێت.    
رێنمایەكان 
 لەهەفتەی یەكەمدا هەوڵبدرێت  رۆژی دوو بۆ سێجار لەبەرتیشكی روناكی ئاسايی  لەبەردەم پەنجەر سەیری منداڵەكە بكەن، ئەگەر هەستكرا  منداڵەكە زەردويی هەیە بەزوترین كات پێویستە پزیشك بیبنێت بۆئەوەی چارەسەر وەربگرێت.