حكومەت پارەی ئەم كارمەندانە دابەشدەكات

کوردستان 20/02/2019


چاودێر:

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا موچەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشبكرێت.

بەپێی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، بڕیارە لە بەرواری 26-2-2019 پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشبكرێت.