ئەو ژنانەی بەناوی سواڵەوە كاری تریان كردبوو دەستگیركران

کوردستان 20/02/2019

چاودێر 
لەشاری سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، ۲۰ ژنی سواڵكەر، دەستگیركرانن، كە لەترافیك لایتەكاندا كاری نەشیاویان ئەنجامدا بوو.
لەراگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست (چاودێر)  كەوتووە، هاتووە "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، هەڵمەتێكیان دەستپێكرد بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو ژنانەی، كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی و ترافیك لایتی دوڕیانەكەی سەرچنار، بەبیانوی سواڵكردن و دەرۆزەكردن ڕادەوەستن و كاری نەشیاو دەكەن و بونەتە مایەی بێزاری هاوڵاتیان".
پۆلیسی سلێمانی، ئاشكراشیكردووە: توانراوە ۲۰ تۆمەتبار دەستگیربكرێن، كە سەرجەمیان ژنن و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ۳۹۰ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن.
تەئكیدلەوەشكراوەتەوە، هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت لەسەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی، بەتایبەت ترافیك لایتەكان، بەمەبەستی بنەبڕكردنی ئەو دیاردەیە.