ڤیدیۆ: نەشتەرگەری لەوزەتێن لەچ حاڵەتێكدا پێویستە؟

تەندروستی 16/02/2019

چاودێر: تابان ڕەزا
لەوزەتێن بریتیە لەدوو گرێی لیمفاوی كەدەكەونە هەردوو لای قوڕگ و بەرگریكاری یەكەمن لەتوشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆس و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە تووشی هەوكردن و گەورە بونی لەوزەتێنەكان دەبن، كۆتا چارەسەر بۆ لابردنی لەوزەتێنەكان نەشتەرگەرییە، لەو بارەیەوە، دپشتیوان عەباس، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی قوڕگ و لوت و گوێ، دەڵێت" هەوكردنی لەوزەتێنەكان و گەورەبونی قەبارەی لەوزەتێنەكان دوو هۆكاری سەرەكین بۆئەوەی نەشتەرگەری لابردنی لەوەزەتێنەكان بۆكەسێك بكرێت"
چ كاتێك پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بكرێت
 د. پشتیوان عەباس،پسپۆڕی نەشتەرگەری نەخۆشیەكانی قوڕگ و لوت و گوێ، ئاماژەبەوەدەكات، بەشێوەیەكی گشتی كۆمەڵێك هۆكار هەیە بۆئەوەی نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن  بۆ كەسێك بكرێت، یەكێك لەهۆكارە سەرەكیەكان پەیوەندی بە هەوكردنی لەوزەتێنەكانەوە هەیە، دووەمیش بە گەورەبونی قەبارەی لەوزەتێنەكانەوە هەیە، ئەگەر منداڵێك لەماوەی ساڵێكدا حەوت جار یان زیاتر توشی هەوكرنی لەوزەتێنەكانی بو، یا ئەو منداڵە لەماوەی دووساڵدا  بۆهەر ساڵێك پێنجار توشی هەوكردنی لەوزەتێنەكانی بێت، ئەگەر كەسێك  توشی جەراعەتی چواردەوری لەوزەتێنەكان بێت، ئەمە ئەگەر لەمنداڵدا بوو،  باشتر وایە چوار بۆ شەش هەفتە  بوەستین تاوەكو  منداڵەكە باش دەبێتەوە لەجەراعەتەكەی پاشان  باشتر وایە نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنەكەی بۆ بكرێت.
ناوبراو وتیشی، ئەگەر هاتو لەگەورەدا بو پێویست ناكات لەجاری یەكەمدا نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنی بۆ بكرێت، بەڵكو چاوەڕێ دەكرێت، بەڵام ئەگەر  دو تا سێ جار  دووبارە بۆیەوە   ئەوكات پێویست دەكات نەشتەرگەری بۆبكرێت.
باوترین نەشتەرگەری لەوزەتێن
 ئەو پسپۆِرە، دەڵێت"  یەكێكی تر لەهۆكاری لابردنی لەوزەتێنەكان ئەویش گەورەبونی قەبارەی لەوزەتێنەكانە، كە ئێستا واباوە لەدونیادا  زۆربەی ئەو نەشتەرگەریانەی  لەدونیادا بۆ منداڵەكان دەكرێت پەیوەندی بەگەورەبونی قەبارەی لەوزەتێنەكانەوە هەیە، ئەویش بریتیە لەوەستاندنی هەناسەی  بۆماوەی كورت یان پرخەپرخی لەشەواندا، یاخود بەهۆی گەورەبونی قەبارەی لەوزەتێنەكانەوە  توانای خواردنی منداڵەكە كەمدەبێتەوە یا بەئاسانی خواردنی بۆ قوت ناچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سستبونی و گەشەی  منداڵەكە، لەبەرئەوە باشتر وایە،  نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنەاكانی بۆ بكرێت"
حاڵەتی خوێن بەربونی لەوزەتێنەكان  پێویستی بەنەشتەرگەری هەیە
 د. پشتیوان عەباس، باس لەوەدەكات،  ئەگەر كەسێك دووچاری بەردی لەوزەتێن بو واتە كۆبونەوەی خواردن لە گیرفانەكانی لەوزەتێنەكانی ئەگەر لەڕێگەی چارەسەركردنی بەدەرمان باش نەبو  ئەوا باشتر وایە لەوزەتێنەكانی بۆ لاببرێت، هەروەها ئەو حاڵەتانەی كەپێویست بەنەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن دەكات، لەحاڵەتی خوێن بەربونی لەوزەتێنەكانە كەئەمە زۆرجار رودەدات كە باشتر وایە كەسەكە نەشتەرگەری بۆ بكرێت.
 وتیشی، ئەگەر كەسێك دوچاری هەوكردنی گورچیلەی درێژخایەن لەجۆریIGM بێتەوە  وەكو قۆناغێك لەقۆناغەكانی چارەسەركردنی ئەم هەوكردنە پێویست دەكات نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنی بۆ بكرێت.
زبربونی لەوزەتێنەكان مەترسیدارە و پێویستی بەنەشتەرگەرییە
ئەوپسپۆڕە،رونیشیكردەوە،یەكێكی تر لەحاڵەتەكان گەورەبونی ناچونیەكی لەوزەتێنەكانە واتە لایەك لەلایەكی تر گەورەتر بێت، بە تایبەت ئەگەرهاتو رووكاری دەرەوەی لەوزەتێنەكە زبر بێت یان نارێك بێت پێویست بەلابردنی لەوزەتێنەكە دەكات پاش نەشتەرگەری پێویست دەكات لەوزەتێنەكان بنێرێت بۆ تاقیگە تاوەكو شیكاری شانەزانی بۆبكرێت، چونكە لەم حاڵەتدا مەترسی توشبون بەشێرپەنجە هەیە.

ناوبراو وتیشی، حاڵەتێكی تر وەكو تەواوكاری بۆ نەشتەرگەری لابردنی ئێسكس ستایلۆك بەكاردێت ، كەهەندێ  نەخۆش توشیان دەبێت كە كەسەكە بەدەست ئازار ی لایەكی دەموچاویەوە  دەناڵێنێـت  وەكو قۆناغێكی سەرەتای پێویستە  نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنەكانی بۆبكرێت، هەروەهائەو منداڵەی لەزگماكیەوە حاڵەتی لچی كەروێكشی  هەیە وەك قۆناغێكی سەرەتای پێویستە لابردنی لەوزەتێنەكانی بۆبكرێت.