حكومەتی عێراق پارەی مووچەكەی نارد و خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

ئابوری 16/02/2019

چاودێر:

حكومەتی عیراق بڕی 317 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ش لەم هەفتەیەدا چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەكە  ڕۆژی یەك شەممە 17-2-2019 وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم مووچە وەردەگرن.

هەروەها ڕۆژی دوو شەممە 18-2-2019 ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن و ڕۆژی سێ شەممە 19-2-2019ش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی،  دەستەی ژینگە، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنو  دەزگای گشتی كاروباری مین مووچە وەردەگرن.

 ڕۆژی چوار شەممە 20-2-2019ش وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و لە  ڕۆژی پێنج شەممە 21-2-2019 خانەنشینانی سەربازی مووچە وەردەگرن.