مەلا بەختیار: خوێندکارێکی دڵسۆزی رێبازەکەی مام جەلالین

ئابوری 14/02/2019



ئێوارەی رۆژی (13/2/2019) مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشوازی لەناوەندی راگەیاندنی رووناكبیری عیراق كردو لەدیدارێكی كراوەشدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی سیاسی و ناوخۆیی‌و ناوچەیی كراو هاوكات بەگرنگییەوە رۆڵی سەرۆك مام جەلال، لە خەباتی نەتەوەكەمان و لەگۆڕەپانی سیاسی عیراقیشدا بەپڕبایەخ هەڵەسەنگێندرا‌و لەلایەن خۆیشییەوە، مەلا بەختیار، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەرابەری گۆڕانكارییەكان لەكوردستان‌و تەنانەت لەئاستی عیراقیش پێناسە كرد..
لەدرێژەی گفتوگۆكەشیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە بێگومان جەنابی مام جەلال، رابەرێكی گەورەیی مێژو‌وییەو بەرلەوەی یەكێتیش دابمەزرێنێ‌، تێكۆشەرو خەباتگێڕێكی گەورە بووەو یەكێك بووە لەسیمبول‌و كاریزماكانی خەبات‌و گۆڕەپانی سیاسی لەكوردستان‌و عیراق‌و بەشێك لەوێستگە گرنگەكانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی ‌و شۆڕشگێڕێتی جەنابی سەرۆك مام جەلالی وەبیر هێنایەوەو تیادا وتی: مام جەلال، یەكەمین سەركردە بووە كە لەساڵی (1967)داو لەكتێبی (كردستان، والحركە القومیە الكردیە)دا، واتە پێش چواردە ساڵ، پێشبینی سەرهەڵدانی شەڕی كەنداوی كردووە، بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی لەناوچەكەدا هەبوون‌و رایگەیاند:
ئایا سەركردەیەك لەو كاتەدا پێشبینییەكی ئاوای كردبێت، ئایا بەتەنها سەركردەیەكی ئاسایی بووە؟! بێگومان نەخێر، بۆیە بەدواماڵئاوایی جەنابیان، كاریگەری لەسەر یەكێتی‌و لەسەر كوردستان‌و عیراقیش جێدەهێڵێ‌. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوەی مایەی شانازیی‌و خۆشحاڵیمانە ئەوەیە كە ئێمەی هەڤاڵانی چانسی ئەوەمان هەبووە لەگەڵ بەڕێزیدا زیاتر لە(35) ساڵ خەبات بكەین و خوێندكارێكی دڵسۆزیی رێبازەكەشی بین. 
لەدرێژەی دیدارەكەیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، قۆناغی دوای رزگاكردنی عیراقی، بەوێستگەیەكی تری خەباتی پڕ شانازی ناوبرد، كە سەرۆك مام جەلال توانی صەمامی ئەمانی هەموو عیراقییەكان بێ‌‌و ستراتیجیەتیەكەشی، بەستراتجێكی دەستوری، دیموكراتی، مەدەنی ناوبردو وتی: ئەگەرچی مێژوو قوفڵ نادرێت، بەڵام دروستبوونەوەی ئەستەمە.
لەكۆتایی دیدارەكەشیداو لەچوارچێوەی وەڵام‌و پرسیاری وەفدەكەی ناوەندی راگەیانی رووناكبیری عیراق، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی، لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان، عیراق‌و ناوچەكەش، بەوردی رونكردەوەو سەبارەت بەهەوڵەكانیش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم‌و هەلومەرجی ناوخۆیی‌و دۆخی كەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكانیش، سەرنج‌و تێڕوانینەكانی بەپێی زانیاری پێویست، خستەڕوو.