پسپۆرێكی ئابوری: هەرێمی كوردستان سوودمەندی یەكەمە لەبودجە

ئابوری 09/02/2019


ئابوری ناس و پسپۆر ساڵەح تائی رایگەیاند:بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 خواستی شەقامی عیراقی پڕناكاتەوە لە رووی وەبەرهێنان و بوارە ئابوریەكانی دیكەوە.
تائی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا رایگەیاند هەرێمی كوردستان سوودمەندی یەكەمە لە بودجەی گشتی ساڵی 2019 ،چونكە حكومەتی عیراق سازشی زۆری كردوە بۆ هەرێمی كوردستان بەرچاوترین سازشی حكومەتی عیراق بریتی بوو لە چاو پۆشی كردن بو لە بڕی 32 ملیاردۆلار كە پێویست بوو هەرێمی كوردستان بیگێرێتەوە بۆ عیراق.  
تائی تەئكیدی كردەوە بودجەی گشتی ئەم ساڵ خواستی پارێزگای بەسرەو و ئەو پارێزگایانەی لەبەرچاو نەگرتوە كە بەدەست هەژاری و كەمی خزمەتگوزاریەكانەوە دەناڵێنن.