بەكارهێنانی مادەی پلاستیكی بۆ هەڵگرتنی خۆراك تەندروستە؟

تەندروستی 29/01/2019


چاودێر: تابان رەزا
 هاوڵاتیان بۆ هەڵگرتنی خۆراك و خواردنەوەكانیان  مادەی پلاستیك  بەكاردەهێنن ، بەڵام ئەمە  گونجاو نیە بۆ هەڵگرتنی خۆراكەكان، چونكە زیانی تەندروستی دەگەێنێت بەو كەسەی بەكاردەهێنێت، لەو بارەیەوە ئەندازیارێكی خۆراك، دەڵێت"  ئەو شتانەی لە مادەی پلاستیكی دروست دەكرێن تەنها یەك جار بەكاریەت، لەبەرئەوەی  بەشێك لە پێكهاتەی  پلاستیكە توشی داخوران دەبێت لەوكاتەدا بەكتریا هەڵدەگرێت تێكەڵی خۆراكەكە یان ئاوەكە دەبێت.

لەشكر حمید، ئەندازیاری خۆراك، ئاماژەبەوە دەكات، بەكارهێنانی پلاستیك بۆ هەڵگرتنی خۆراك  بەداخەوە زۆر بووە ئەمە لەكاتێكدایە زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت لەكاتی بەكار هێنانەوەی بتڵی ئاو بۆ هەڵگرتنی ئاو و یان بەستنی ئاو  یان بۆ هەڵگرتن و ساردكردنی شەربەت بەكاردێت كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بتڵی پلاستیكی تەنها یەكجار بەكاردێت، بەهۆی ئەوەی  بەشێك لە پێكهاتەی پلاستیكە توشی داخوران دەبێت لەو كاتەدا بەكتریا هەڵدەگرێت تێكەڵی خۆراكەكە یان ئاوەكە دەبێت.
 ناوبراو وتیشی، نابێت ئاو لە پلاستیكدا بیبەستێت، چونكە توشی دایۆكسان دەبێت بتڵەكە، هەروەها پێكهاتەی پلاستیك نابێت لەپلەی گەرمی سەرو ۲٥ م بۆ بەكاربێت، چونكەبەشێك لەپێكهاتەی كیمیای پلاستیكەكە كە فینۆڵە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت  و دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنی لەشی مرۆڤ، هەروەها دروستبونی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان،
ئەو ئەندازیارە، باس لەوە شدەكات، بەهەمان شێوە بۆ هەڵگرتنی خۆراكیش  لەناو پلاستیك مەترسی گەشەی بەكتریا هەیە، چونكە پێكهاتەی پلاستیكی نابێت بە غەسالە بشۆردرێت لەبەر پلەی گەرمی بۆ یە بە ئاوی ساردی پاك نابێتەوە.
 لەشكر حەمید، دەڵێت" باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتی خۆراك  و سەوزەو ئاو و شەربەت بەتایبەتی لە سەلاجەدا شوشەیە، چونكە توشی داخوران نابێت و پلەی گەرمی كاری تێناكات دەتوانرێت بە پلەی گەرمی پاك بكرێتەوە"