ئەم خۆراكانە مێشكت بەهێز دەكات

تەندروستی 20/01/2019


چاودێر
بەهۆی سەرقاڵبوونت بە ژیان و كێشەكانی كارەكەت و ماڵەوە، هەندێكجار خوێندنیش بێگومان تووشی بیرچوونەوە دەبیت، بەڵام گرنگە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە بایەخ بە خواردنە تەندروستەكان بدەیت.
1-شوكولاتەی تۆخ، پێكهاتەی دژەئۆكسانی تێدایە و رێگا لە پیربوونی مێشك دەگرێت و بەهێزیدەكات، جگە لە كاریگەری بۆ سەر ئێسك و ماسولكەكانی جەستە بەهۆی بوونی پێكهاتەی مەگنسیۆمەوە.
2-بروكلی، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و پێكهاتەیەكی سەرەكیە بۆ چالاكبوونی مێشك و بەهێزكردنی، هەربۆیە گرنگە رۆژانە بیخۆیت.
3-چەرەس، هەوڵبدە لەگەڵ خواردنەكانی رۆژانەتدا تێكەڵاویبكە، چونكە بە تەنها گوڵەبەڕۆژە ناگرێتەوە، بەڵكو بادام و گوێز و بوندقە..هتد.
4-تەماتە، دەوڵەمەندە بە مادەەی "لیكوبین" كە دژەئۆكسانە و خانەكانی مێشك نوێ دەكاتەوە.
5-میوە و سەوزە بەگشتی بۆ مێشك و ئارامبونەوەی جەستە سوودمەندن.