دوو ساردترین شوێنی هەرێم كوێیە ؟

کوردستان 19/01/2019

چاودێر
قەزای پێنجوێن لەپارێزگای سلێمانی و ناحیەی حاجی ئۆمەران لەپارێزگای هەولێر، بەدوو شوێنی سارد دانران كە پلەی گەرمیان 9 پلە ژێر سفر بووە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كە ئەمڕۆ شەممە 19ی كانوونی دووەمی 2019 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، پلەكانی گەرمای ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی قەزای پێنجوێن كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناحیەی حاجی ئۆمەران لەپارێزگای هەولێر، نزمترین ئاستی پلەی گەرمیان تیایدا تۆمار كراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" نزمترین ئاستی پلەی گەرمایان نۆ پلە ژێر سفر تۆمار كراوە لەو ناوچانە".