ئەو کچەی پاشای سوێدی ڕزگار کرد.. یۆناس یۆناسۆن

ڕەخنەی چاودێر 15/01/2019

ڕەخنەی چاودێر

"ئەو کچەی پاشای سوێدی ڕزگار کرد" ڕۆمانێکی مێژوویی نییە، بەڵکوو کاریگەریی ڕەوایەتە ڕۆژانەمەگەرییەکانی نووسەرە، کە بە سوودوەرگرتن لە کەسایەتییە مێژویییەکان، ڕۆمانەکەی سەرنجڕاکێش دەکات.
یۆناس یۆناسۆن، پێشتر بە ڕۆمانی "پیرەمێردێکی سەدساڵە کە لە پەنجەرەوە ڕایکرد و ون بوو" ناوبانگی دەرکردووە، کە هاوکات کراوە بە فیلمیش.
یۆناس یۆناسۆن ڕۆژنامەنووسێکی چیرۆکنووسە. ڕووداوەکانی چیرۆکەکەی وەکوو بابەتی ڕووداوی ڕۆژنامەکان دەگێڕێتەوە. خوێندنەوەی ڕۆمانەکانی یۆناس یۆناسۆن، کە تا ئێستا تەنیا دوو ڕۆمانی هەیە، وەکوو ئەوە وایە تەماشای ئالبوومی وێنە خێزانییەکان بکەیت. لە کاتی تەماشاکردنی ئەم ئالبوومەدا هەم کەسایەتیی مێژووییت بە بیر دێتەوە، هەم دەکەویتە نێو هێندێک ڕووداوی مێژوویییەوە. ئەو بە چەشنێک لە تەنز و قۆشمەیی ڕۆمانەکانی ڕەوایەت دەکات.
"ئەو کچەی پاشای سوێدی ڕزگار کرد" ڕۆمانێکە دەربارەی نۆمبێکۆ مایکی، کچێکی ڕەشپێست بە مێشکێکی بیرکارییانەوە، کە لە یەکێک لە هەژارنشینترین گەڕەکەکانی ئافریکای باشووردا دەژی. دەستی چارەنووس سەرەتا کچەکە دەنێرێتە ناوەندێکی توێژینەوەی ئەتۆمییەوە، پاشان لە کاتێکدا کە سیخوڕەکان چاودێری دەکەن، نۆمبێکۆ لەگەڵ بۆمبێکی ئەتۆمیدا، ڕەوانەی سوێد دەکرێت.


ئەم ڕۆمانە بۆ ٢٦ زمانی جیهان وەرگێڕدراوە.