سودەكانی خواردنەوەی ئاو لە زستاندا بزانە

تەندروستی 13/01/2019

 

چاودێر
وەك دەزانرێت كە لە وەرزی سەرمادا، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، كەمتر ئاو دەخۆینەوە بە بەراورد بە هاوین و وەرزی گەرما، چونكە جەستە پلەی گەرمی بەرزنییە و كەمتر هەست بە تینوێتی دەكەیت، بەڵام دەشبێت بەهەمانشێوە ئاو بخۆیتەوە رۆژانە. سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لە سەرمادا ئەمانەیە:
1-وزەیەكی باش بە جەستەت دەبەخشێت.
2-پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەدار دەبێت، چونكە رێگانادات وشك بێتەوە.
3-لەش لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت.
4-كرداری هەرس چالاك دەكات، بەڵام لە كاتی نان خواردن زیانی هەیە.
5-رێگا لە زیادبوونی كێشت دەگرێت.