ماسییەك بە 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

سۆشیال میدیا 06/01/2019



چاودێر
لە بازاڕی ماسی تۆكیۆ لە ژاپۆن و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، ماسییەكی توونە لە جۆری بلوفین بە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.
زیادكردنی ساڵانەی فرۆشتنی ماسی توونە لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو و ئەمساڵ ژمارەیەكی پێوانەیی لە فرۆشتنی ماسی بە نرخێكی بەرز تۆماركرا. لە رۆژانی ئاساییدا نرخی كیلۆیەكی ئەم ماسییە 200 دۆلارە
ماسییەكە لەلایەن كۆمپانیای كیۆمورا كرۆپ، كە زنجیرە ماركێتێكی تایبەت بە خواردنی سووشییە و كیۆشی كیمورا خاوەنیەتی، كڕدرا و بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرا.
لە رۆژانی ئاساییدا نرخی هەر كیلۆیەك ماسی لەم جۆرە نزیكەی 200 دۆلاری ئەمریكییە،بەڵام لە كۆتایی ساڵی رابردوودا ئەم نرخە بۆ دوو هێندە بەرز بووەوە و لەم زیادكردنەشدا نرخی 287 كیلۆ گەیشتە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.