چاو‌دێر: له‌وانه‌یه سه‌یربێت، یان جێگه‌ی بڕوانه‌بێت، به‌ڵام ئیستینلی و رافائیلی رۆژنامه‌نووس ئه‌و راستیه‌یان ئاشكراكرد، كه دوو هۆزی گه‌وره هه‌ن، خواردنی سه‌ره‌كیان گۆشتی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت مرۆڤه سپی پێسته‌كان. هۆزی وارانسی هیندستان به‌و هه‌موو دانیشتوانه‌وه‌و به‌و روبه‌ڕووه زۆره‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ئاین و خورافات ده‌په‌رستن، بێگومان شتی زۆر سه‌یرتریشی تێدا ده‌بێت. كریستیانۆ ئیستینلی یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه باس ده‌یزانی بچێته ناو ئو هۆزه‌وه ده‌رچوونی نابێت، به‌ڵام بۆ ئاشكراكردنی راستیه‌كان، له هۆزی وارانسی نزیك بوویه‌وه‌و چه‌ندین نهێنی ئاشكراكرد، ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و هۆزه له‌ناو گۆڕستان ده‌ژین و ئیسكه په‌یكه‌ری مرۆڤه‌كان له‌جه‌ژن و نه‌ریته‌كانیان به‌كارده‌هێنن. ئه‌و هۆزه سه‌ری مرۆڤ وه‌ك په‌رداخ بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌راب به‌كارده‌هێنن و هه‌روه‌ها ماری جوانه‌و خواردنه‌وه كحكولیه‌كان بۆ سه‌رۆكه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن. به‌بۆچوونی هیندیه‌كان ئه‌م هۆزه توانای خوێندنه‌وه‌ی داهاتوویان هه‌یه ،بۆیه ترسیان له‌سه‌ر هه‌یه. هۆزی كرووای هۆزی كرووای كه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی گینه له ئه‌نده‌نوسیا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان سێ هه‌زار كه‌س ده‌بێت، و هیچ مرۆڤێك تاكو ئێستا به‌زیندویه‌تی نه‌یتوانیوه له‌ژێر ده‌ستیان ده‌ربچێت، تاكو ساڵی 1970 دۆزراونه‌ته‌وه. رائافیل كه‌یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ژیانی خۆی خسته مه‌ترسیه‌وه‌و چووه‌ته ناو هۆزی كروای به‌ڵام ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیری ئه‌كه‌ن و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هۆزه‌كه‌وه بڕیاری كوشتنی بۆ ده‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌ی زۆر پاڕابووه‌وه كه بۆ ئاشتی هاتبوون بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێكیان به‌خشیبوو كه ئه‌ویش ئه‌وبوو.