بانكی رافیدەین 75 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتیان

کوردستان 09/12/2018



ئاژانسەكان – بابان:

بانكە رافیدەین، رۆژی 8/12ی ئەم مانگە رایگەیاند كە بانكەكەیان ئامادەیە 75 ملیۆن دینار قەرز بداتە هاوڵاتیان بۆ كڕینی شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عیراقدا.
ئەو بانكە لە راگەیەنراوەكەیدا هاتووە كە بێ جیاوازی پارێزگاكان هەموو هاوڵاتیانی عیراق دەتوانن داوای مامەڵەی ئەو قەرزە لە بانكەكەدا ئەنجامبەن بۆ كڕینی شوێنی نیشتەجێبوون لەو پڕۆژە وەبەرهێنانە نوێیەی كە ئێستا بۆ نیشتەجێبوون خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە لە پالاێزگاكانی عیراقدا.
بەپێی راگەیەنراوەكە قەرزەكە بەپێی جێگەی جوگرافی و جۆری نیشتەجێبوونەكەش (خانوو یان شوققە) جیاوازی هەیەو قەرزەكەش تا 75 ملیۆن دینار دەدرێت.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)