مەترسییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لە ئەمریكا

ژینگە 09/12/2018


چاودێر
 ڕاپۆرتێكی حكومەتی ئەمەریكا دەڵێت كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا، لە ناویاندا زریانی بەهێز، وشەساڵی و ئاگری دارستانەكان لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خراپتر دەبن.
ئەو ڕاپۆرتەی بە هاوكاری زیاتر لە 12 ئاژانسی و وەزارەتی حكومەتی ئەمەریكا نوسراوە لە زۆر شوێندا پێچەوانەی لێدوانەكان و ڕێبازەكانی سەرۆك دانۆڵد ترامپە.
ئەو ڕاپۆرتەی كە كۆنگرێس داوای كردووە ڕۆژی هەینی لە میانەی پشووی جەژنی سوپاسگوزاریدا بڵاو كرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز كۆشكی سپی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتكردۆتەوە و بە نادروست ناودێری كردووە.
وتەبێژی كۆشكی سپی لێنسی والتەرس ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕاپۆرتە بەشێكی زۆری لەسەر بەنەمای خراپترین سیناریۆ نوسراوە.
ڕێكخرای پێشبینیكردنی كەشو هەوای نیشتمانی نزیكەی 1 هەزار پەڕەی بڵاو كردۆتەوە كە تیایدا هۆشدای كارەساتی زیاتری سروشتی دەدات بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە.
ڕاپۆرتەكە دەڵێت كارەساتە سەروشتییەكان تا دێت ئاسای تر دەبێتەوە لە سەرانسەری وڵاتەكە و ئەگەر هەناوێكی ڕژد نەنرێت ئەوا بۆی هەیە خراپتیش بێت.