ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی خۆكوژو مه‌ترسیدار له‌سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێن
ئاسایشی سلێمانی، گروپێكی تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژی داعش ، ئاشكراده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارو چه‌ند خۆكوژێك وئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌و هاوكارانشیان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی، دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش ، له سنوری كه‌ركوك و دیاله،پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵی دروستكرد‌و ژورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون ولێكۆڵینهوهش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئه‌منی سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و شه‌ونخونی ، بۆ كوڕانی ئاسایش و ئارامی رونبووه‌وه ،كه تیرۆرستانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم خۆیان رێكخستووه‌و پیلانیان داناوه بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی ئینغیماسی و خۆكوژ، بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك و سنوری دیاله، بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌و شارانه.
ئاسایشی سلێمانی، به‌رده‌وام بوون له به‌دواداچونه‌كانیان و زانیاری وردتریان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره تیرۆریست ( حاجی مه‌سعه‌ب) كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره داعشه ئینغیماسیانه ده‌كات، كه تا دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕده‌كه‌ن و دواتر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆرستیشیان دروستكردوه له‌شاری كه‌ركوك و دیاله.
هه‌ردوو تیرۆرست ( ئه‌بو هوره‌یره‌و و ئه‌بو موجاهید) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ( ئه‌بو فه‌تح و ئه‌بو سه‌یف ) له ناو خاكی عراق كه تیرۆرستی خۆكوژ ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك و دیاله تا ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئه‌و شارانه .
دوای زانیاری ورد و دروست و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بڕیاری جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ركرد ، ئاسایشی سلێمانی رێوشوێنه ئه‌منیه‌كانی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و مه‌یدانییه‌ن، ئاسایشی سلێمانیش ، ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ی شانهنستوهكانی تیرۆرستانی داعش و له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری جموجۆڵی گومالێكراوانیان ده‌كرد.
ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تای مانگی 9 دوو تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژ به ناوه‌كانی ( م – ر ، ع - ح ) كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون چاودێریكران و له‌ئۆپراسیۆنێكدا ده‌ستگیركران.