رێگە بەریكلامی كۆمپانیاكان نادرێت لە قوتابخانەكاندا

کوردستان 08/12/2018


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری قەدەغەكردنی چوونی دەزگاكانی راگەیاندن و كردنەوەی پێشانگە بۆ بانگەشەكردن بۆ كاڵاو شت و مەكی كۆمپانیاكان لە قوتابخانەكان دەركرد 
بەرێوەبەری پەروەردەی هەولێر نوسراوێكی ئاراستەی ناوەندەكانی خۆێندن كردو ئاشكرای كردوە چوونی دەزگاكانی راگەیاندن و كۆمپانیاكانی بۆ نێو قوتابخانەكانی قەدەغەكردوە.
لەنووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە نابێت بانگەشە وریكلام بۆ شت ومەكی كۆمپانیاكان یان فرۆشتنی بلیتی یاری و بانگهێشتی مامۆستایان و خۆێندكاران بكرێت بۆ بەشداری كردن لە پێشانگەكان لە دەرەوەی قوتابخانەكان دا.